میسی و به‌رشه‌لۆنه‌ رێككه‌وتن

یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ى ئیسپانى دوێنێ شه‌ممه‌ به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى ئاشكراى كرد ئه‌ستێره‌ى ئه‌رجه‌نتینى لیۆنێل میسى تاوه‌كو سالى (2021)له‌ یاریگاى كامپ نوو به‌رده‌وام ده‌بێت و بۆنده‌كه‌ی نوێكرده‌وه‌.”

پێگه‌ى فه‌رمى یانه‌ كه‌تالۆنیه‌كه‌ له‌ به‌یانێكى به‌ په‌له‌دا ئاشكراى كردووه‌” لیۆنێل میسى ئه‌رجه‌نتینی و كاپتنی یانه‌كه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ى تاوه‌كو ساڵى (2021)نوێكرده‌وه‌.

هه‌مان سه‌رچاوه‌ وێنه‌یه‌كى ئه‌ستێره‌ى ئه‌رجه‌نتینى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى یانه‌كه‌ جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆى بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ردوولا خه‌ریكى واژۆكردنی گرێبه‌سته‌ نوێكه‌ن.
له‌كۆتایى به‌یانه‌كه‌دا هاتووه‌ مه‌رجى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى گرێبه‌ستى لیۆ بۆ (700)ملیۆن یۆرۆ به‌رز كراوه‌تووه‌.

 

Back to top button