پارتی: هیچ كه‌س و لایه‌نێكی نێوخۆیی و ده‌ره‌كی مافی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی نیه
پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت” بۆ پری ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، کە گەلی کوردستان چاوەڕێی کاتی گونجاو دەکات.
(.دفرسەت سۆفی) پەرلەمانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، بە رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)ی راگەیاندووە” کە هیچ کەسێ و لایەنێکی ناوخۆ و نێودەوڵەتی مافی ئەوەی نییە دەنگی زیاتر لە سێ ملیۆن هاووڵاتیی کوردستان بۆ سەربەخۆیی، هەڵبووەشێنێتەوە، چونكه گەلی کوردستان ریفرانۆمی سەربەخۆیی بە سەرکەوتوویی ئەنجام دا و هەرچەندە ئێستا بارودۆخ لەبار نییە بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی، بەڵام ”بژاردەی سەربەخۆیی بەردەوام یەکێک دەبێ لە بژاردەکانمان و چاوەڕێی کاتی گونجاوین بۆ بەدەستهێنانی ئەو مافە“.
ئه‌وه‌ییجێیگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه” گه‌لی كوردستان له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه ئیدارییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، له رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017، چوونە سەر سندووقەکانی ده‌نگدان بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی و زیاتر لە %92ـی گه‌لی كوردستان دەنگیان بە سەربەخۆیی کوردستان و جیابوونەوە لە عێراق، دا.