به‌وێنه…ئاسمانی ھەرێم سەگەکانی خۆر دەردەخات
شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی وه‌رزی زستان و سه‌رماو سۆڵه دیارده‌كانی هه‌ورو ئاسمان ده‌رده‌كه‌وێت و له‌هه‌رێمی كوردستان جارێكی‌تر دیارده‌ی (سەگەكانی خۆر – SUN DOGS) ده‌رده‌كه‌وێت .
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند وێنه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه‌و تێیدا ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو: ئاسمان و كەشی ئێوارەی دوێنێ شه‌ممه 2017/1125 له‌هەرێمی كوردستان و دەركەوتنی دیاردەی (سەگەكانی خۆر – SUN DOGS) .
دیارده‌ی سه‌گه‌كانی خۆر بریتیه له شكانه‌وه‌ی تیشكی خۆر به‌ناو ههورداو ده‌ركه‌وتنی حه‌وت ڕه‌نگه‌ی په‌لكه‌زێڕینه، شێواز‌و دیمه‌نێكی جوانی هه‌یه‌و هیچ زیانێكیشی نیه‌و په‌یامی خۆشیشی پێیه به‌پێی زانسته‌كانی كه‌شناسی كه مانای هاتن و نزیكبونه‌وه‌ی باران بارین.