یه‌كێتی مه‌لا به‌ختیار كپ ده‌كات و ته‌واووی هاوكارییه‌ داراییه‌كانی وه‌ستاند

یه‌كێتی به‌ نێوی قه‌یرانی دارایی ده‌یه‌وێت سه‌رجه‌م داهات و سه‌رچاوه‌ داراییه‌كانی رۆژنامه‌و و كاره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كانی مه‌لابه‌ختیار كپ بكات و له‌ ئێستاشدا به‌ كرداری ئه‌و هه‌نگاوه‌ نراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵێكی ڕۆژنامەی ژیان لە زاری ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی كه‌ دركاندویه‌تی، ئاشكرای دەكات” لە ئێستادا یه‌كێتی ته‌واوی هاوكاریەكانی بۆ چالاكیەكانی (مەلا بەختیار) به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری حزبه‌كه‌ی وەستاندووە و وەك (پلاتفۆرمی دابڕان و فیستیڤاڵی گەلاوێژ) و هۆكاری دواكەوتنی فیستیڤاڵەكەش هەر بەو هۆیەوە بووە.

له‌و باره‌وه‌ (فەرید ئەسەسەرد) ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بە رۆژنامه‌ی ژیانی گوتوه‌” لە ئێستادا یەكێتی كێشەی دارایی هەیە و ناتوانێت بودجە بۆ ئەو جۆرە چالاكیانە خەرج بكات”.

له‌ لایه‌كی تریه‌وه‌ به‌پێی چه‌ند زانیارییه‌ك” له‌ ئێستادا ڕۆژنامەی (چاودێر) كە (مەلا بەختیار) سەرنوسەریەتی توشی هەمان قەیرانی دارایی بووە و ئێستا كارمەندەكانی 70 ڕۆژ جارێك موچە وەردەگرن”.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌” له‌ ئێستادا به‌هۆی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی نێوخۆیی نێو یه‌كێتی و خیانه‌ته‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ كێشه‌كه‌كانی نێو حزبه‌كه‌ په‌یتا په‌یتا زیاتر ده‌بن و له‌ ئێستاشدا چاوه‌ڕێ ده‌كری چه‌ند باڵێكی تر درووست ببن، هه‌ر به‌و هۆیشه‌وه‌ دوێنێ شه‌ممه‌ 26/11/2017 سه‌رۆككۆماری عێراق (فواد مه‌عسوم) گه‌ڕایه‌وه‌ سلێمانی.

Back to top button