كۆسره‌ت ره‌سوڵ له په‌یامێكی ڤیدیۆی له ئه‌لمانیا داوایی یه‌كرێزی ده‌كات بۆ رزگاری خاكی كوردستان
له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ( كۆسره‌ت ره‌سوڵ) جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی په‌یامێكی ڤیدیۆی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات و له سه‌ر ره‌وشی خۆی و دۆخی ته‌ندروستی و یه‌كرێزی كوردستان قسه ده‌كات، داوایی یه‌كرێزی بۆ رزگاری خاكی كوردستان ده‌كات”.
له په‌یامه‌كه‌ی دا كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی كه له‌شاری به‌رلین تۆمار كراوه، په‌یامێك ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات و وێرانی سوپاسگوزاری بۆ خه‌ڵكی كوردستان له په‌رۆشیان بۆ تێكچوونی ته‌ندروستی هیوا ده‌خوازێت بگه‌رێته‌وه، كوردستان و خاكی باب و باپیرانی، لە پەیامەكەدا كۆسرەت رەسوڵ دەڵێت: “دوای سێ ھەفتە لە بەرلین بۆ چارەسەری تەندروستی، ئێستا باری تەندروستیم بەرەو باشتر چووە و ھیوادارم بگەڕێمەوە كوردستان و ھەموومان پێكەوە خزمەتی میللەتەكەمان بكەین”.
رۆژی 11 ئەم مانگە كۆسرەت رەسوڵ، لە سلێمانی باری تەندروستی تێكچوو، دوای ئەوەی گەیەندرایە نەخۆشخانە نەشتەرگەریەكی بۆ كرا، دواتر بەرەو دەرەوەی وڵات بەڕێكرا و لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی بەرلین چارەسەری پزیشكی بۆكراوە.