سەندەی تەلەگراف:هاوپەیمانی سعودیە و ئیسرائیل نزیکە
ڕۆژنامەی سەندەی تەلەگرافی بەریتانی ئاماژە بە نزیک بونەوەی ووڵاتانی سعودیەو ئیسرائیل دەکات بۆ ڕێگری کردن لە پەلهاویشتنەکانی ئێران لە ناوچەکە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بە ڕۆڵی ئەمریکا کردووە لەو هەنگاوەی تەلئەبیب و ڕیاز و بە هەنگاوێکی کەموێنەو گرنگی لەقەڵەم داوە.
هاوکات ڕۆژنامەکە باسی لە سیاسەتی فراوانخوازی ئێران کردووەو ئەوەی خستۆتەڕوو کە تاران خەریکی دروست کردنی دەوڵەتی سیخور(الدولە العمیلە) ی لە عێراق و سوریا دروست کردووە و ڕیازو تەلئەبیبیش لە مەترسیەکان تێگەیشتون و دەیانەوێت دەستی ئێران لە دەرەوە ببڕن.