سەدرو مالیکی ململانێکانیان توندتر دەکەن
گەرچی ململانێی نێوان مالیکی و سەدر لەمێژە درێژەی هەیە بەڵام تا دێت ململانێکانی نێوان ئەو دوو کەسایەتیە پەرە دەسێنن و کار گەشتۆتە ئەوەی ئارامی ناوچەکانی باشورو ناوەڕاست زیاتر ئاڵۆز بکات.
لە دواین هەنگاوی دژبەرانەی ئەو دوو سیاسیە،هەریەکەیان هەوادارو ئەندامانیان هان دەدەن بۆ دروست کردنی پشێوی لە شارەکانی میسان و زیقار،لایەنگرانی مالیکی ڕۆژانە خۆپیشاندان لە پارێزگای میسان ئەنجام دەدەن دژی عەلی دەوایی پارێزگاری سەر بە ڕەوتی سەدرو لایەنگرانی سەدریش وەک کاردانەوە خۆپیشاندان لە دژی یەحیا ناسری پارێزگاری زیقار کە سەربە مالیکیە ئەنجام دەدەن و ئەوەش بۆتە هۆی دروست کردنی پشێوی لەو دوو پارێزگایە.
پێشترو لەکاتی سەردانی مالیکی بۆ پارێزگای میسان هاوڵاتیانی ئەو شارە بەهۆی کەمی خزمەتگوزاریەوە ڕێیان نەدا مالیکی بچێتە شارەکەیان و کەژاوەی ئۆتۆمبێلەکانیان دایە بەر دەبەو پێڵاو.