حكومه‌تی عێراق هه‌وڵی ده‌ستگیر كردنی شێخ جه‌عفه‌ر ده‌دات و هه‌لیكۆپته‌ریشی ناردووه
شه‌وی رابردوو دوو كۆپته‌ر نه‌ناسراو له گوندی شێخ مسته‌فای سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌نیشێته‌وه، تاوه‌كو ئێستا هیچ زانیاریه‌ك له‌سه‌ر نیشتنه‌وه‌ی ئه‌و دوو كۆپته‌ره له‌و گونده ئاشكرا نه‌كراوه كه شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی یه‌كێتی له‌كۆتایی ههفتهكاندا ده‌چێته‌و گونده‌كه‌ی”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتوون، دوو كۆپته‌ره‌كه، نه‌ناسراو بوونه له‌و گونده‌دا نیشتوونه‌ته‌وه، شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فاش زانیاریه‌كان پشت‌راست ده‌كاته و ده‌لێـ”ڕاستە دوو کۆپتەر هاتوونەتە گوندەکەمانەوە هه‌روه‌ها شێخ جه‌عفه‌ر ده‌نگۆی هاتنی ئه‌و دوو كۆپته‌ره بۆ گونده‌كه‌یان نازانرێت بۆچی هاتوون، ده‌نگۆی ده‌ستگیركردنی ره‌د ده‌كاته و ده‌لێـ”بۆ دەستگیرکردنی من نەھاتوون و ئەو دەنگۆیانەشی باس لەوە دەکەن کە گوایە بۆ دەستگیرکردنی من ھاتوون، هیچ بنەمایەکیان نییە”.
هه‌روه‌ها شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا به‌بێی پێدانی زانیاری كه بۆچی ئه‌و دوو كۆپته‌ره هاتوون ده‌لێـ”حکوومەتی عێراق ناتوانێ من دەستگیر بکات. گوتیشی: بەغدا ئەو دەسەڵاتەی نییە بێت بە کۆپتەر من دەستگیر بکات، لەکاتێکدا ھیچ تاوانێکم نەکردبێت”.
پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و گروپێكی ناو یه‌كێتی كه كه‌ركووكیان به سوپای قودس و حشدی شه‌عبی فرۆشت، له‌ئێستادا ده‌سه‌ڵاته‌كانی رژێمی عێراق له فره‌وان بوون دایه له سنوری سلێمانی و مه‌ترسی له‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره دروست كردووه، له‌لایان ئه‌و گروپه‌وه، به‌رگری له ده‌سه‌ڵاته‌كانی رژێمی عێراق ده‌كرێت”.