ئاواره‌كانی دوزخورماتوو داوای چی ده‌كه‌ن.. كۆمه‌ڵكوژی و وێرانكاری كراوه كه‌س له‌خه‌می ئه‌وان نیه
هاوڵاتیانی كوردی خورماتوو، دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌لایان گروپێكی ناو یه‌كێتی، ئاواره بوون و شارۆچكه‌كه‌یان به‌ر شاڵاوی رق تایفی و نه‌ته‌وه‌ی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌وت، جگه له بهكۆمهڵكوژینی خه‌ڵك و ئاواره بوون، ژماره‌یه‌كی زۆری خانوو و دوكان و شوێنی كه‌سابه‌تیان له‌لایان حشدی شه‌عبی دووچاره ته‌قاندنه‌وه و تاڵان و سوتاندن بوونه‌وه، ئه‌مرۆش له‌مه‌ر بێده‌نگی پێشت تێكردنیان، خۆپێشاندانێكیان ئه‌نجامدا و چه‌ند خاڵێكیان خسته روو”.
ئه‌و ئاوارانه‌ی كه ئێستا نیشته‌جێی كه‌لارن، به‌مه‌به‌ستی ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تی هاتوونه‌ته به‌رده‌م ئیداره‌ی گه‌رمیان و داوا ده‌كه‌ن هه‌رچی زووه، به‌ده‌م داواكارییه‌كانیانه‌وه بێن و دۆخی شاره‌كه‌یان ئاسایی بكه‌نه‌وه، له‌و باره‌یه‌وه‌ش مامۆستا فاخیر عەباس، لە لیژنەی ئامادەکاریی رێپێوانه‌كه،وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ناڵی رووداو بڵاو كردۆته‌وه” داواکارییەکانی خۆپیشاندەرانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا خوێندەوە، کە ئاراستەی: رێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەرجەم باڵیۆزخانەکان، رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، حکومەتی عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان، پارێزگای سەلاحەدین، قائیمقامیەتی قەزای خورماتوو و، قائیمقامیەتی ئیدارەی گەرمیان کرابوو،ئەو گردبوونەوەیەی ئاوارەکانی خورماتوو، کە ئەمڕۆ “یەکشەممە، 26-11-2017” لە کەلار ئەنجامدرا، دوای 40 رۆژ لەخیانهتی رووداوه‌كانی 16ـی ئۆکتۆبەر دێت، کە بەهۆیەوە خورماتوو، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لەلایەن حەشدی شەعبی و سوپای قودس و پاسداری ئێرانی و حزبڵا لوبنانی کۆنترۆڵکران، لە راگەیەندراوەکەی ئاوارەکانی خورماتوودا هاتووە “هیچ لایەنێکی حکومی بە دەنگ و هانامانەوە نایێت، بێدەنگی هەموو جیهان و حکومەتی عێراق لە ئاست ئەو زوڵم و ستەمە گەورەیە نییە کە بەسەر خەڵكی خورماتوودا هاتووە، هەر لە پێشێلکردنی یاسا، بێدەنگی لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، بێدەنگی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لە ئاستی ئەو ستەمە گەورەیە نییە، کە بەسەر خەڵکی خورماتوودا هاتووە”.
ئاوارەکانی خورماتوو لەڕێگەی راگەیەندراوەکەدا دەڵێن “لەدوای ئەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی شارەکەمانیان کۆنترۆڵکرد، لەژێر چاودێری و دەسەڵاتی هێزەکانی عێراق و حەشدی شەعبیدا، هێزێک بەناوی حەشدی تورکمانی هەستاوە بە سووتاندن و تەقاندنەوە و تاڵان‌کردنی خانووەکانمان، خانووی هاووڵاتیان تاوەکو ئەمشەو، تاوەکو ئەو ساتەی قسەی تێدا دەکەین، بەردەوام دەتەقێنرێنەوە، دەسووتێنرێن و تاڵاندەکرێن”.
یەکەم: گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە خورماتوو بەزووترین کات. پێش ئەوەی وەرزی زستان ئازاری ئاوارەکان بدات لەنێو خێوەتەکاندا.
دووەم: پێکهاتنی لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی ئەو کێشە و کارەساتانەی بەسەر خەڵکی خورماتوو هاتوون.
سێیەم: قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی خورماتوو لە ماڵوحاڵ، دووکان و بازاڕ، کە بەشێوەیەکی زۆر دڕندانە سووتێنراون.
چوارەم: ئاساییکردنەوەی دۆخی ئەمنیی خورماتوو و گەڕانەوەی ئاشتیخوازانەی خەڵکی خورماتوو. ئێمە، نامانەوێت بەشەڕ بگەڕێینەوە، ناشمانەوێت بە زەلیلی بگەڕێینەوە، بەڵکو دەمانەوێت بە سەربەرزی و ئاشتیانە بگەڕێینەوە شارەکەی خۆمان.
پێنجەم: دابینکردنی هێزێکی بێلایەن بەمەبەستی پاراستنی ئەمنیەتی خوورماتوو و سەرجەم هاووڵاتیانی ئەو شارە بەبێ جیاوازی. ئەگەر پێویست بکات؛ هێزی ئاشتیخوازی نێودەوڵەتی بێت، ئەوا زۆر زۆر باشترە.
لەبەرامبەر جێبەجێنەکردنی ئەو داواکارییانەشیان، ئاوارەکانی خورماتوو لە راگەیەنراوەکەدا هۆشداری دەدەن و دەڵێن ” ئەوکاتە ئێمە وەکو خەڵکی خورماتوو، هەڵوێستی جیاجیا دەگرینەبەر، ئەوکاتەش دەسەڵاتی بەغدا و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسیارن لە هەموو ئاکام و ئەنجامێک”.