په‌رله‌مانتارێكی پێشووی گۆڕان: نهێنیه‌ك له‌باره‌ی گۆڕان ئاشكرا ده‌كات و ده‌لێت گۆران له‌لایان به‌غداوه كراوه
په‌رله‌مانتارێكی پێشووی گۆران له‌باره‌ی هه‌وڵدانی زاڵكردنی ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا به‌سه‌ر سلێمانی ده‌لێـ”ھێنانی دەسەڵاتی حکوومەتی عێراق بۆ سەر کوردستان جگە لە زیان، ھیچی دیکە نییە و ڕۆژێک دەبێ بەھۆی ئەم دەستانەوە بگەڕێنەوە بۆ پێش ساڵی 1972 بۆیهدەبێ سەرجەم ھێزە کوردستانییەکان یەکدەنگ بن، ئەگەرنا وەک چۆن بەغدا کار لەسەر یاریی راکێشانی حزبە کوردستانییەکان دەکات، بەم جۆرەش ڕەنگە بیانکڕێت، بۆیە قۆناغی ئێستا وەک چەند ساڵ لەمەوبەر نییە و بەغدا تادێت قۆرخکاریی زیاتر لە دەسەڵاتدا دەکات”.
په‌رله‌مانتاری پێشووی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان عەبدولڕەحمان حوسێن له لێدوانێكی دا رایدهگهێنێت”گۆڕان دەیەوێت لە ڕێگەی ترساندنەوە یەکێتی لە خشتە ببات و هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”ئەگەر بزووتنەوەی گۆڕان لەم سیاسەتەی بەردەوام بێت، ئەوا کارەساتێکی وا بەسەر کوردستاندا دێت کە خۆیان نەتوانن کادیرێکیان بێننە سەر شاشە و قسەش بکات، چونکە “بەغدا ھەمان عەقڵیەتی عەرەبیی شۆڤێنی ھەیە و دەیەوێت پێکھاتەی کوردستان نەمێنێت، هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان”داوای لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد، وریا بێت و گۆڕان لە خشتەی نەبات و نەیخاتە ژێر سیاسەتەکەی خۆیەوە”.
له‌ئێستادا گۆڕان به‌ئاشكرا بانگه‌شه‌ی گه‌رانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراق بۆسه‌ر كوردستان ده‌كات و پێشتر چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان گوته‌بێژی گۆڕان داوایان له حه‌یده‌ر عه‌بادی كردبوو كه ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو داهاتێكی كوردستان بگرێت و ده‌سه‌ڵاتی خۆی فه‌رز بكات، بۆ دادگایی كردنی سه‌ركرده‌كان”.