ئیسماعیل بێشكچی: له‌ئێستادا ئه‌نتی كورد سیسته‌مێكی جیهانیه.. چه‌ند نهێنیه‌ك له‌سه‌ر 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئاشكرا ده‌كات
ئیسماعیل بێشكچی دۆستی كورد و نووسه‌ری ناوداری توركیا، له كۆرێكی دا، رایدهگهێنێت، له 16ی ئۆكتۆبه‌ر رووداوێكی روویداوه، كه له ساڵی 1975 گه‌وره‌تر و كاره‌سات بارتره بۆ كورد، ده‌لێـ” له‌ئێستادا كورد له‌به‌رده‌م سیسته‌مێكی ئه‌نتی كوردی جیهانیه، ده‌شلێـ” كوره گه‌وره‌ی مام جه‌لال، له‌ناو 35 هه‌زار پێشمه‌رگه‌دا خیانه‌تێكی گه‌وره و مێژووی كرد”.
بێشكچی له كۆڕه‌كه‌دا هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” سه‌ربازانی تاڵه‌بانی كه رایانكرد و به‌رگریان له كه‌ركووك نه‌كرد، حشدی شه‌عبی و ئێران رۆژی پاشتر سوپاسی یه‌كێتیان كردوو، له‌ئێستادا یه‌ك ملیۆن دۆلار رۆژانه وه‌ك سوپاسگوزاری ئێران به یه‌كێتی ده‌درێت، هه‌روه‌ها نموونه ده‌هێنێته‌وه به ئه‌فسه‌رێكی باڵای ئیسرائیلی كه به بازرگانه جوه‌كانی ئیسرائیلی گوتووه، گه‌ر هه‌موو دونیا هی ئێوه بێت ماده‌م ده‌وڵه‌تتان نیه هه‌ژارترین مرۆڤی سه‌ر رووی زه‌وین”.
هه‌روه‌ها ئیسماعیل بێشكچی چه‌ند نهێنیه‌ك له‌سه‌ر پاشه‌كشه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له شنگال و كه‌ركووك ئاشكرا ده‌كات و ده‌لێـ” جێگای سه‌رسورمان بوو بۆمن كه ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی تاڵه‌بانی پاشه‌كشه و خیانه‌تیان كرد به‌ڵام هێزه‌كانی تر بۆچی پاشه‌كشه‌یان كرد؟ ده‌لێت ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی من ده‌درێته‌وه، كه له‌به‌ر شه‌ڕی براكوژی بووه، باشه كه دامانا ئه‌وه‌ی كه‌ركووك له‌پێناوی دروست نه‌بوونی شه‌ڕی براكوژی بێت، ئه‌ی شنگال؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره بوو، كه وه‌ڵامه‌كه به‌م شێوه‌یه بووه، كه له‌شنگال هێزه‌كانی پێشمه‌رگه چوونه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتی حشدی شه‌عبی و له‌وێش مه‌ترسی شه‌ڕی براكوژی هه‌بووه، به‌ڵام ده‌بێت زیاتر لێكۆلینه‌وه بكرێت، روون بكرێته‌وه، به‌ڵام ئیدی نابێت كورد ئه‌وه‌ی له‌بیر بچێت كه ئێستا سیسته‌مێكی ئه‌نتی كوردی جیهانی بوونی هه‌یه”.