مەلا بەختیار بۆ بافێل: دز بازاڕی شێواوی ئەوێ
دوای خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەر كە گرووپێكی نێو یەكێتی لە گەلی كوردستانی كرد, چەند بەر پرسێكی یەكێتی لە دوای خیانەتەكە رایانگەیاند, بەداخەوە بە هۆی خیانەتی چەند كالفامێك و هەزە سیاسیەك كوردستان رووبەرووی مەترسی گەورە كرایەوە, لە ئێستاشدا مەلا بەختیار لەسەر هەلوێستی لێكۆلینەوە لە خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەر و فرۆشتنی كەركووك بەردەوامە.
مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانلە تۆڕی كۆمەڵایەتی فیسبوك دەنوسێت :”دۆخی یەكێتی، لەدوای یەكەمین كۆنگرەوە، هێشتا ئاسایی نەبۆتەوە. كێشەی گەورەمان، نەمانی مەركەزیەتو سزاو پاداشتە, دوو ساڵە، بەئاراستەی جیابونەوە، ترازان دوای ترازان، دەكرێتە ژیانی ناوخۆییمان. ئەمەش، بەرژەوەندی ئابوریو مەرامی حزبیو سیاسی، هاندەریانە. راستە كە وتراوە: دز بازاڕی شێواوی ئەوێ. راستیشە وتراوە: هەتا خاوەن ماڵ دزی گرت، دز خاوەن ماڵی گرت!!”.
مەلا بەختیار ئاماژەی بەوەش دەكات، لەدوا كۆبونەوەی سەركردایەتی ئۆرگانە شەرعیەكان، دوچاری كێشەی زیاتر هاتون و دەڵێت”ئەم و ئەویش بەرژەوەندییان وادەخوازێ، بازاڕەكە زیاتر بشێوێنن، هەتا لەپاڵ شێواندندا مەرامبازی بەردەوام بێ”.
لەبارەی پرسی كۆنگرەی حزبەكەشیەوە نوسیویەتی”باسی كۆنگرە دەكرێ، رەتیدەكەنەوە. باسی لێكۆڵینەوە لە كارەساتی كەركوك دەكرێ، رەتیدەكەنەوە. باسی ساغبونەوەی یەكێتیو دژە یەكێتی دەكرێ، رەتیدەكەنەوە. كاردانەوەكان دەریدەخەن.. بەراستی دزی ئابوریو دزی سیاسیو دزی حیزبایەتی.. بازاڕی شێواویان دەوێ”.