سه‌رۆك بارزانی: هه‌رچیمان هه‌یه له‌سه‌ر كه‌ركووك دامان نابێت رێگا ناده‌ین كه‌ركووك به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت
سه‌رۆك بارزانی له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دا له‌گه‌ڵ ئه‌نحوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له كه‌ركووك و گه‌رمیان رایدهگهێنێت، هه‌رچیمان هه‌بێت له‌سه‌ر كه‌ركووك دامان نابێت، رێگا ناده‌ین كه‌ركووك به‌م شێوه‌یه به‌ردوام بێت و ده‌شلێـ” ئێمه وه‌كو گه‌لی كوردستان نهشكاوین به‌ڵكو خیانه‌تمان لێكراوه”.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دا له‌باره‌ی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان سه‌رۆك بارزانی رایدهگهێنێت” ڕیفراندۆم بەهیچ هێز و حکومەت و دادگایەك هەڵناوەشێتەوە ، ئیستا گەلی کورد کلیلی دەرگای سەربەخۆیی بەدەستەوەیە ، ئەو دەرگایەش لەهەر دەرفەتێکدا دەکەینەوە”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راشی ده‌گه‌ێنێت” سوپا و حەشدی شەعبی ناهێڵین بستێک بێنە پێشەوە و ئەو واقعەی ناوچە کوردستانیەکانیش ناهێڵین ئاوا بەردەوام بێت هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” دەجار سەرم لە ڕێی سەربەخۆیی دابنێم بەڵام کەسێکی کورد بەسەربەخۆ و ئازاد ببینم”.
سەرۆك بارزانی هه‌روه‌ها له‌باره‌ی كه‌ركووك كه ئێستا له‌لایان حشدی شه‌عبیه‌وه داگیركراوه، ده‌شلێـ” کەرکوک لای ئێمە داگیرکراوە و بەسەربەستی نەگەڕێینەوە ناگەڕێینەوە .