ڕەوتی ئیسلاحی جەعفەری توشی لێكترازان دەبێت
(فالح فەیاز) ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق كە هاوكات سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبیە و كەسایەتی دووەمی نێو ڕەوتەكەی ( ئیبراهیم جەعفەری ) وەزیری دەرەوەی عێراق جیادەبێتەوە ، لەكاتێكدا پێشتریش لە حیزبی دەعوە جیابووەتەوەو ِرەوتی ئیسلاحی دروست كرد .
دوێنێ شەممە 25ی 11ی 2017 لە مەراسیمێكدا لەشاری بەغداد حزبێ:ی نوێ بە ناوی (بزوتنەوەی عەتا ) ڕاگەیەنرا و لەلایەن ( فالح فەیاز) ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراقەوە سەرۆكایەتی دەكرێت .
ڕاگەیاندنی ئەم حیزبە نوێیە هاوكاتە لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی عێراق كە بڕیارە لە مانگی 5ی ساڵی داهاتوو بەڕێوە بچێت