سویسرا نازناوی داهینانی یەكەمین وڵاتی جیهانی پێ بەخشرا

بە پێی پۆلێنێكی جیهانی بۆ داهێنان كە ساڵانە لە لایەن پەیمانگای گەشەپیدانی كارگێری و هەڵسەنگاندن ئەنجام دەدرێت ، لەگەڵ تاقیكردنەوەی ئەو ڕێگایانەی كە وڵاتان بۆ داهێنانكاری بەكاری دەهێنن ئەنجامی دەدات ، دەركەوتووە كە ولاتی سویسرا تاكو ئێستا سەركەوتووانە پارێزگاری لە ناز ناوەكەی خۆی كردووە لە نێوان (63) ركابەردا .

دوای سویسرا وڵاتی دانیمارك پلەی دووەمی وەرگرتووە و دواتریش بەلجیكا هاتووەو تاكو (11) وڵاتی جیهان هەموویان لەسەر ئاستی ئەوروپان ، پۆلێنكردنەكە لەسەر ئاستی جیهان (63) وڵاتی گرتووەتەوەو دابەشی سەر سێ بەشی كردووە ، كە بریتین لە وەبەرهێنان و گەشەپێدانی چاودێری داهێنانە نیشتیمانیەكان و سەرەنج ڕاكێشان بۆ داهێنانەكان .

هەڵسەنگاندنەكەش بۆ داهێنانەكان لە بواری پەروەردەو مەشق و ڕاهێنانە لەسەرجەم بوارەكانی زمانەوانی و تێچون و بەڕێوەچوون وجۆری ژیان و دەستخۆشی و پێبژاردنەكانە ، ئەو (11) ولاتە ئەوروپیەی كە پلەی لەسەر یەكیان وەرگرتووە لەسەركەوتنەكان ، هەموو ئەو بنەمایانەیان تێدایە كە بۆ بەدەستهێنانی نازناوەكە مسۆگەر كراوە .

جگە لەو (11) ولاتە ئەوروپیە هەریەك لە ئەمریكا بۆ پلەی (16) هەمین و ئوستورالیا بۆ پلەی ( 19) هەمین و بەریتانیاش بۆ پلەی (21) ەمین دیاریكراون .

Back to top button