ئیسرائیل گومبەتی ئاسنی بە بڕی 104 ملیۆن دۆلار دەفرۆشێتە بەریتانیا

 

حكومەتی بەریتانیا رایگەیاند، چەند بەشێكی لە تەكنۆلۆژیای سیستمی بەرگری مووشەكی ئیسرائیلی كە بە “گومبەتی ئاسنین” ناسراوە بە بڕی 104 ملیۆن دۆلار لە ئیسرائیل كڕیوە.

كەناڵی دووی عیبری بڵاویكردەوە، بریتانییەكان واژوویان لەسەر گرێبەستەكە كردووە.

بە گوێرەی رێككەوتنەكەیان، ئیسرائیل ئەو سیستمە مووشەكییە لە دوورگەی فۆكلاندی باشووری زەریای ئەتڵەسی بۆ بریتانیا جێگیر دەكات.

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا بڵاویكردووەتەوە ئامانجیان لەو گرێبەستە بەهێزكردنی توانای بەرگری مووشەكی بریتانیایە لە دوورگەكەدا بۆ بەرگرتن لە هەر هەڕەشەیەكی ئەرجەنتین.

بەریتانییەكان ئەم هەنگاوەیان دوای ئەوە نا كە فەرەنسا فڕۆكەی هێرشبەری لە جۆری سوپەر ئاتندەر فرۆشتە ئەرجەنتین.

حكومەتی ئەرجەنتین ئەو فڕۆكانەی لە نزیك دوورگەكانی فۆكلاند جێگیر كردووە.

لە دەیەی هەشتاكانی سەدەی رابردوو لە دوورگەكانی فۆكلاند شەڕ لە نێوان بریتانییەكان و ئەرجەنتین روویداوە.

Back to top button