فرسەت سۆفی: چاوەڕێی كاتی گونجاو دەكەین بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی
پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێ، هیچ كەسی و لایەنێكی ناوخۆ و نێودەوڵەتی مافی ئەوەی نییە دەنگی زیاتر لە سێ ملیۆن هاووڵاتی كوردستان بۆ سەربەخۆیی، هەڵبووەشێنێتەوە.
د. فرسەت سۆفی، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، بە رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی راگەیاندووە: هیچ كەسێ و لایەنێكی ناوخۆ و نێودەوڵەتی مافی ئەوەی نییە دەنگی زیاتر لە سێ ملیۆن هاووڵاتی كوردستان بۆ سەربەخۆیی، هەڵبووەشێنێتەوە، چونكە گەلی كوردستان ریفراندۆمی سەربەخۆیی بە سەركەوتوویی ئەنجامدا.
هەروەها گوتیشی: هەرچەندە ئێستا بارودۆخ لەبار نییە بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی، بەڵام بژاردەی سەربەخۆیی بەردەوام یەكێك دەبێ لە بژاردەكانمان و چاوەڕێی كاتی گونجاوین بۆ بەدەستهێنانی ئەو مافە.