پەرلەمانتارێکی گۆڕان بۆ هۆشیار عەبدوڵا: ناکرێت تۆ کورد بیت دژ بەمیللەتەکەت دەست لەگەڵ عێراق تێکەڵبکەیت

دواى ئه‌وه‌ى ( هوشیار عه‌بدوڵا ) په‌رله‌مانتارى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ڕایگه‌یاندبوو”كه‌ پێشوازى له‌ بڕیاره‌كانى عه‌بادى ده‌كه‌ن له‌ كوردستانیش جێبه‌جێ بكرێت ، نیگه‌رانى لاى هه‌لسوڕاوانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان دروست ده‌بێت .
“د.جوان اسماعیل ” په‌رله‌مانتارى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگه‌یاند ” پێچه‌وانه‌ى بیركردنه‌وه‌كانى هوشیار عه‌بدولام ، ناكرێت تۆ كورد بیت و ده‌ستت له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق تێكه‌ڵ بكه‌یت له‌ دژى میله‌تى خۆت باوه‌ڕ ناكه‌م هه‌ڵوێستى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌گه‌ڵ هوشیار عه‌بدولا بێت “.
هه‌روه‌ها “د. جوان ئیسماعیل ” گوتیشى ” ده‌بێت گفتوگۆ و دانیشتن له‌ ناوخۆمان بكه‌ین ، تا بگه‌ینه‌ یه‌ك ده‌رئه‌نجام ، وه‌ك برا پیكه‌وه‌ بین ، چونكه‌ ئه‌وه‌ى عه‌بادى ده‌یكات پێشێلكارى ده‌ستورى یه‌ “.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵا به‌ خواكوڕكى ڕاگه‌یاند ” ڕه‌نگه‌ به‌ هۆى ئه‌و لێدوانه‌وه‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هوشیار عه‌بدولا بكرێت و ته‌جمید بكرێت “.

Back to top button