بۆ یهكهم جار ئاشكرا دهبێت كێ دیزاینهری داعشی كردووه له رۆژههڵاتی ناوهراست
ھێشتنەوەی داعش لە سوریا ئاسانكاری بۆ دروستكردنی ھێزە میلیشیا شیعەكان كرد و تاتیكێكی بە ھێزیش بوو بۆ گۆڕینی باڵانسی باڵادەستی ھێز و ھەژموونی سوپا و شوڕشی ئیسلامی ئێرانی لە سوریا و عێراق ، ئەمە لێدوانی فەرماندەی گاردی شۆڕهشی ئێرانیه”.
جهنهراڵ “محمەد عەلی جەعفەری ” فەرماندەی گاردی شۆڕشی ئێرانی ئاماژە بە زانیارییەكی مەتریسیدار دەكات كە لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە بەشێكی زۆری سەنتەری لێكۆڵێنەوە و توێژینەوە ستراتیژییە نێو دەوڵەتیەكان ئاماژەیان پێی دابوو ئەم زانیاریانەی ئەم فەرماندە باڵاییەی ئێران ئاماژەی بۆ كردبوو ھاوشێوەی ئەو ڕاپورتەیە كە ڕۆژنامەی ” دیر شپیگلی ئەڵمانی ” لە ڕاپۆرتێكی ساڵی ٢٠١٥ ئاماژەی بۆ كردبوو بەوەی ھەردوو حكومەتەكانی سوریا و ئێران بە چاودێری سوپای قودسی ئێرانی ھوكاری مانەوە و بەھێزكردنی داعش و كارە تیرورستیەكانیان لە سوریا و عێراق .
لێدوانەكانی جینەراڵ محمەد عەلی جەعفری (فەرماندەی گاردی شوڕشی ئێرانی ) دوای شەش ساڵ لە پرسیار و ڵێكۆلینەوە دێیت ، ئەو فەرماندەیە پلە باڵایە بە شانازییەوە لە چاوپێكەوتنەكانی دان بەوەدا دەنێت كە ھێشتنەوەی داعش وەك رێكخراوێكی تیرورستی بەھێز و ڕێخوشكردن بۆ ھێرش و فراوانخوازییەكانی بۆ ناوچەیەكی فراوانی سوریا و عێراق گەورەترین ھاوكار و رێخوشكەر بوون بۆ جێبەجێكردنی ئەو پلان و ستراتیژییە سەربازی و ئابوریانەی كە كۆماری ئیسلامی ئێران لە دوای شوڕشی ١٩٧٩ پلانی بۆ داناوە .
ئەو فەرماندە باڵایەی ئێران زۆر بە دڵنیاوە روونی دەكاتەوە دەڵێیت : ئەگەر لە سەرەتای دەركەوتن و دروستبوونی ڕێكخراوی داعش ڕێگەمان بدابا بە لە ناوبردن یان كۆتایھێنان ھەرگیز بەو ئاستە بەھێزەی پێج ساڵی رابردوو نەدەگەشت ، ئیمەش ھەرگیز نەماندەتوانی ھاوكاری تەواوی ھێزە چەكدارە شیعەكانی سوریا و عێراق و لوبنانمان بكردایە ، ھیچ كاتێك ئەمە رووی نەدەدا ئێران سوپاكەی سنوری وڵاتان لە یەكبدات ، ھۆكار بێت بۆ ئەوەی سەربازێكی شیعە لە “بەندەر عەباسی كەنداوی فارس ” ەوە تا ” تەرتووسی دەریای سپی ناوەڕاست بجەنگێت و دەسەڵات و ھەژموونی خۆیی پراكتیزە بكات “.