نــــــێچیرڤان بارزانی چی به باڵێوزی هۆڵه‌ندا له عێراق گوتوه.؟
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و باڵیۆزی هۆڵه‌ندا له عێراق دۆخی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیان تاوتوێكرد.”
دوێنێ (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له (ماتیگس وۆڵته‌رز) باڵیۆزی هۆڵه‌ندا له عیراق و (جانێت ئه‌لبێردا) كۆنسووڵی هۆڵه‌ندا له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له دیدارێكدا (وۆڵته‌رز) مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئاشنابوونی دواپێشهاته‌كانى بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان خسته ڕوو، دووپاتیشی كرده‌وه كه عیراق و هه‌رێمی كوردستان جێگه‌ی گرینگیی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هاوپه‌یمانیی هۆڵه‌ندان و له په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌ولێر و به‌رده‌وام ده‌بن.
باڵیۆزی هۆڵه‌ندا له عیراق هاوكات ده‌ستخۆشی له سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ هه‌وڵه‌كانی به ئاراسته‌ی تێپه‌ڕاندنی ئه‌و بارودۆخه سه‌خته‌ی ڕووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته‌وه و، هیوای خواست دیالۆگى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كان ده‌ستپێبكه‌ن.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی سیاسی و داراییی هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ت بۆ تێپه‌ڕاندنی كێشه سیاسی و داراییه‌كان پێشكه‌ش كرد و، تیشكى خسته سه‌ر ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی عیراق بۆ ساڵی 2018 و كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌شى هه‌رێمى كوردستان له‌و پڕۆژیاسایه‌دا، جه‌ختیشى له خواستى هه‌رێمی كوردستان به په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هۆڵه‌ندا كرده‌وه.
(نێچیرڤان بارزانى) ڕۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ زه‌مینه‌سازیی ده‌ستپێكردنی دیالۆگێكی جیددی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به گرینگ له قه‌ڵه‌م دا، هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستانیشی له هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و ده‌ستپێكردنی دیالۆگ له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها باسی له به‌رده‌وامیی گه‌مارۆكان له‌سه‌ر فڕگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد كه كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی له بواری گه‌یاندنی یارمه‌تیی مرۆیی بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران و كاری ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و چاره‌سه‌ری نه‌خۆش و پێشمه‌رگه برینداره‌كان هه‌یه.