سياسه تى چه وت ئاكامى مه ترسيدارى ليده كه ويته وه

سەلام عەبدوڵڵا
 
بەهاری‮ ‬عەرەبی‮ ‬جەماوەری‮ ‬نووستووی‮ ‬عەرەبی‮ ‬بە ئاگاهێنایەوە كە دەیان ساڵ بوو لە ژێر رژێمە دیكتاتۆرەكاندا بێ بەش بوون لە هەموو ئازادییەك‮. ‬ئەو بەهارەش رووی‮ ‬كردە وڵاتی‮ ‬سوریا و لەوێش راپەڕین دەستی‮ ‬پێكرد،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬تا ئەمڕۆش بە هیچ ئەنجامێك نەگەیشتووە لەگەڵ ئەوەشدا بووە هۆی‮ ‬بێداركردنەوەی‮ ‬كوردانی‮ ‬سوریا كە لە دروستبوونی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬سورییەوە لە هەموو مافێك بێ بەش كرابوون و وەك بێگانە سەیر دەكران و تەنانەت پێناسەی‮ ‬هاووڵاتی‮ ‬بوونی‮ ‬سوڕیشیان پێ‮ ‬ڕەوا نەدەبینرا‮. ‬
كوردانی‮ ‬كوردستانی‮ ‬سوریا كە خۆیان ئێستا پێی‮ ‬دەڵێن رۆژئاڤا بەهۆی‮ ‬سەرقاڵی‮ ‬رژێمی‮ ‬سوریا و جەنگی‮ ‬لەگەڵ بەرەی‮ ‬ئۆپۆزسیۆندا ئەو مۆڵەتەی‮ ‬رەخساند كە كوردانی‮ ‬ئەو دەڤەرە لەلایەن حزبە كوردیەكانی‮ ‬خۆیانەوە دەست بەسەر ناوچەكانی‮ ‬خۆیاندا بگرن و ئیدارەیەكی‮ ‬خۆبەڕێدەبردن دابمەزرێنن،‮ ‬بەڵام مەخابن هەر زوو پەیەدە كە بەڕێنمایی‮ ‬pkk‮ ‬بەڕێوەدەچێ هەر زوو مەیدانەكەی‮ ‬بۆ خۆی‮ ‬قۆرخ كردو نەیهێشت لایەنەكانی‮ ‬تر نە بوون و نەبەشداریان لە پڕۆسەی‮ ‬سیاسیدا لە ناوچە كوردیەكان هەبێت‮.
‬هەموو لایەكمان چاوەڕوانی‮ ‬زۆرمان هەبوو كە كوردانی‮ ‬رۆژئاڤا بە داخوازییە رەواكانی‮ ‬خۆیان كە زیاد لە سەد ساڵە لەلایەن حكومەتی‮ ‬سوریاوە پشتگوێ دەخرا بگەن بە ئامانج و ئەو بەشەی‮ ‬كوردستانیش وەكو باشوور ببێتە خاوەنی‮ ‬ستاتوی‮ ‬خۆی،‮ ‬بەڵام سیاسەتە هەڵەكانی‮ ‬pyd‮ ‬كە گۆڕەپانی‮ ‬سیاسی‮ ‬قۆرخ كردبوو و نەیدەهێشت تەنانەت پێشمەرگە مەشقپێكراوەكانی‮ ‬باشوور كە ئامادەكرابوون بۆ گەڕانەوە،‮ ‬یارمەتی‮ ‬برایانیان لە رۆژئاڤا بدەن و بگەڕێنەوە بەمەش زیانێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬بە كوردانی‮ ‬رۆژئاڤا گەیاند كە دەتوانرا سوود لە مەشق و ئەزموون و شارەزییان بۆ شەڕەكانی‮ ‬دژ بە داعش و بەرەی‮ ‬نووسرەو نەیارانی‮ ‬تری‮ ‬كوردەوە وەربگیرێت‮. ‬
ئەمە لەلایەك لەلایەكی‮ ‬تریشەوە پابەندی‮ ‬بە سیاسەتەكانی‮ ‬pkk‮ ‬كە توركیا وەك دوژمنی‮ ‬سەرەكی‮ ‬خۆی‮ ‬سەیری‮ ‬دەكات ئەمانیشی‮ ‬خستە بەرەی‮ ‬pkk‮ ‬و بەو پێیەش توركیا وەك دوژمن سەیری‮ ‬ئەمانیشی‮ ‬دەكرد و ئیدی‮ ‬بۆ هەلێك دەگەڕا كە لەمپەر لە بەردەم پێشەوە چوونیان دابنێت‮. ‬ئەوەتا ئێستا هێرشی‮ ‬كردۆتە سەر جەرابلوس و ئەو شارەی‮ ‬تەسلیم بە دۆستانی‮ ‬خۆی‮ ‬كردووەو بەمەش رێگری‮ ‬دەكرێ لە پێكەوە بەستنی‮ ‬كانتۆنەكان بە كانتۆنەكانی‮ ‬كۆبانێ و عەفرین و گەیشتنە سەر دەریایی‮ ‬سپی‮.‬
دەبوو‮ ‬pyd‮ ‬دوای‮ ‬سیاسەتە سەرەڕۆییەكانی‮ ‬pkk‮ ‬نەكەوێت و خۆی‮ ‬جودا بكاتەوە هەر وەك چۆن هێزی‮ ‬هاوپەیمانان بەتایبەتی‮ ‬ئەمریكا حسابی‮ ‬جیاوازی‮ ‬بۆ دەكردن و وەك‮ ‬pkk‮ ‬حسابی‮ ‬بۆ نەدەكردن،‮ ‬بەڵام ئەمان بە پێچەوانەوە سووربوونیان لەسەر سیاسەتەچەوتەكانی‮ ‬pkk‮ ‬ئەمریكاشی‮ ‬خستە هەڵوێستێكی‮ ‬ناچارییەوە كە رازی‮ ‬ببێ بۆ چوونە نێوەوەی‮ ‬سوپای‮ ‬تورك بۆ جەرابلوس،‮ ‬بەمەش خەونی‮ ‬یەكگرتنەوەی‮ ‬ناوچە كوردیەكانی‮ ‬لە سوریا‮- ‬ئەگەر بۆ ماوەیەكیش بێت‮- ‬لە باربرد‮. ‬بەڕاستی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬چەوت مەترسی‮ ‬ماڵوێرانی‮ ‬لێدەكەوێتەوە‮. ‬
Back to top button