ئایه نــــان مرۆڤ قهڵهو دهكات یاخود نا توێژینهوهیهك سودهكانی نان دهردهخات
زاناكانی بهرشلۆنه به توێژینهوهیهك دهیخهنهڕوو كه خواردنی نان دهبێته هۆی باشبوونی ئاستی خوێنبهرهكان.
پێچەوانەی ئهو بۆچوونهی باوەوە كە پێی وایە قەڵەوی هۆكاری خواردنی نانە، توێژینەوەیەكی ئیسپانی ئاشكرای دهكات خواردنی نان بە شێوەی بەردەوام دەبێتە هۆی باشبوونی دۆخی خوێنبەرەكان و پەیوەندی راستەوخۆی بە ئاستی چەوریی نێو لەشەوە هەیە و بەوەش سوود بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.
گهرچی پێشوتر وادهزاندرا ئاستی چەوری تەندروست لەلەشدا ئاماژەیە بە زیادبوونی كۆلیسترۆڵی سودبەخش لە بەرامبەر كۆلیسترۆڵی زیانبەخشدا، بهڵام ئەو توێژینەوەیە كە زانایانی زانكۆی بەرشەلۆنە ئەنجامیانداوە، 275 كەسی گرتووەتەوە لە تەمەنی جیاوازدا كە رووبەڕووی نەخۆشكەوتنی خوێنبەرەكانیان بوونەتەوە، دهیسەلمێنێت دوای شیكردنەوەی كاریگەرییەكانی خواردنی نان كە نانی سپی و رەش پێكەوە كاریگەریی پۆزەتیڤی لەسەر ئاستی چەوری لەلەشدا هەیە.
بهپێی توێژینەوەكە ئەو كەسانەی بە شێوەی رۆژانە نان دەخۆن، ئاستی چەوری لە لەشیاندا زۆر باشتر و كەمترە لەوانەی كە نایخۆن و ئەوەش نیشانەی ئەوەیە ئەو كەسانە كەمتر ترسی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی خوێنبەرەكانیان لەسەرە بە تایبەت جەڵتەی دڵ.
هاوكات زاناكانی توێژنینهوهكه دهشیخهنهڕوو كه خواردنی نان بە شێوەی رۆژانە بە تایبەت نانی رەش كاریگەریی لەسەر هاوسەنگی سیستمی خۆراك هەیە و پەیوەندی راستەوخۆی بە چەورییە تەندروستەكانەوە هەیە و كاریگەریی ئەنسۆلین لە خوێندا كەمدەكاتەوە.