به‌فه‌رمی..حكومه‌تی هه‌رێم رۆژێكی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی كرده پشوو
بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی پێغەمبەر (د.خ) ، حكومەتی هەرێمی كوردستان بریاریداوە رۆژێك لەم هەفتەیە بكرێتە پشوو.
حكومەتی هەرێمی كوردستان،به‌بۆنه‌ی رۆژی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو 30/11/2017ی كردۆته پشووی فه‌رمی لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەت.
پێغەمبەر (محمد) دروودی خودای لەسەر بێت ، لە (12)ــی رەبیع ولئەوەل لەدایكبووە و ساڵانە لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم دەكرێتە پشوو ، موسڵمانانیش بەگروتینەوە پێشوازی لەم بۆنەیە دەكەن بە دابەشكردنی نوقل و شیرینی و وتنەوەی دروشمی ئاینی و دووپاتكردنەوەی خۆشەویستی بۆ پەیامبەری نازدار.