حكومهتی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی چوار تەوەر بەسەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی كۆدەبێتەوە
سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران راگەیاند.” تەوەرەکانی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بریتین لە چوار خاڵ.
بهپێی زانیارییهكان كه (د.نوری عوسمان) سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران رایگهیاندوه” تهوهرهكان له كۆبونهوهی ئهنجوومهنی وهزیران بریتی دهبن له تەوەری یەكەم، باسی سیاسەتی بەڕێوەبردنی خاشاك دەكرێت.
تەوەری دووههمیش، راپۆرتێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی تاوتوێدەکرێت کە سەبارەت بە وەرگیرانی دەرچووانی ئامادەییەكان لە زانكۆ و پەیمانگاكان بۆ ساڵی خوێندنی 2017 – 2018 ئامادەكراوە.
تەوەری سێ ههمیش، گفتوگۆکردن لەبارەی پێڕەوی دامەزاندنی ئەنجوومەنی شارەوانییەكان.
تەوەری چوارەمیش، گفتوگۆکردن لەبارەی راپۆرتێكی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان دەكرێت، كە لەبارەی رەوشی ئاوارەكانی كەركووك و خورماتوو ئامادەی کردووە.