ئه‌مرۆ مه‌راسیمی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان ده‌ستپێده‌كات
ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان به دروشمی كه‌س جێناهێڵین، توندوتیژی دژی ئافره‌تان و كچان كۆتایی پێدێنین.”
ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان به دروشمی كه‌س جێناهێڵین، توندوتیژی دژی ئافره‌تان و كچان كۆتایی پێدێنین، مه‌راسیمی ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵمه‌تی نیشتیمانی 16 رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا ئه‌مرۆ كاتژمێر 10:30 خولهك ده‌كرێته‌وه.
مه‌راسیمه‌كه‌دا به كردنه‌وه‌ی پێشانگای كاری ده‌ستی ئافره‌تانی شاڵتهرهكانی هه‌رێم و پێشانگای كاری ده‌ستی ئافره‌ته ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێده‌كات، دواتریش وته‌ی به‌خێرهاتنی ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای كار‌و باری خانمان پێشكه‌ش ده‌كرێت، دوا به‌دوای ئه‌وه‌ش وته‌ی هه‌ریه‌ك له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و كونسولی گشتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئهمریكاو كونسوڵی گشتی كۆماری فه‌ره‌نسا و وته‌ی كونسولگه‌ری گشتی كۆماری ئه‌ڵمانیا و وته‌ی به‌رپرسی ئۆفیسی یه‌كێتی ئه‌وروپا له هه‌ولێر پێشكه‌ش ده‌كرێن .
له دوایدا وتاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رێزدار (نێچیرڤان بارزانی) بۆ كردنه‌وه‌ی كه‌مپین پێشكه‌ش ده‌كرێت.