نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ عه‌بادی: پێویسته‌ هه‌رچی زووه‌ فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم بكرێنه‌وه‌

نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق له‌باره‌ی داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمه‌وه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ هه‌ڵوێستی خۆی راگه‌یاند و داوا ده‌كات” پێویسته‌ هه‌رچی زووه‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكرێنه‌وه‌.”

 

(یانكۆبیچ) نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق له‌ یاداشتێكدا له‌باره‌ی له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق پێشكه‌شی كۆنسه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی كردووه‌و داوای كردووه‌: “پێویسته‌ هه‌رچی زووه‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكرێنه‌وه‌ و به‌غدا گه‌مارۆی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم هه‌ڵبگرێت”.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌” دوای به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆم له‌  25/9/2017  له‌ هه‌رێمی كوردستان و به‌پێی ئه‌نجامه‌كانیش زیاتر له‌ %92.7 ی به‌شداربووان به‌ به‌ڵێ ده‌نگیان بۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمدا، حكومه‌تی عێراق فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی داخست، به‌ شێكی زۆر له‌ خاكی كوردستانیشی داگیركرد به‌ هۆی خیانه‌تێكی نێوخۆیی له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ باڵێكی یه‌كێتی ئه‌نجامیاندا.

Back to top button