بهرهی توركمانی دژی هاتنی سهرۆككۆماری عێراقین بۆ كهركوك
بەرەی توركمانی لە عێراق، رەتیدەكاتەوە هەر رۆڵێكی سەرۆك كۆماری عێراق قبوڵبكەن لە چارەسەركردنی (ناوچە تێكدراوەكان) لەڕووی جوگرافییەوە، ئەوەش لەكاتێكدایە ئەمڕۆ دووشەممە (فوئاد مەعسوم) سەرۆك كۆماری عێراق گەیشتە كەركوك.
لەبەیاننامەیەكدا بەرەی توركمانی جەختدەكەنەوە لەوەی، وەك ئاشكرایە سەرۆك كۆمار سەرۆكی هەموو عێراقییەكانە نەك سەرۆكی حزب و نەتەوەیەك، لێدوانەكەی سەبارەت بە جێبەجێنەكردنی ماددەی (140) گوایە بەهۆی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانەوە بووە، بەڵام بیری چووە كە دانیشتووانی كەركوك ماوەی (14) ساڵە بەدەست حوكمی ئەو شارەوە دەناڵێنن كە حوكمەكەیان جیاوازی نەبووە لەگەڵ حزبی بەعسی سەدام لە گۆڕینی دیموگرافیای كەركوك، ئەو باوكە عێراقییە بیری چووە كە ژمارەی دانیشتیوانی كەركوك (850) هەزار كەس بوو، بەڵام لە ماوەی ئەو (14) ساڵەی گەیشتە (1.65) ملیۆن كەس.
هەروەها له بهیاننامهكهی بهرهی توركمانی ئهوهش باسكراوه” كه دوای ئەو لێدوانەی سەرۆك كۆمار ئێمە بەهیچ شێوەیەك رۆڵی سەرۆك كۆمار لەچارسەرەكردنی ناوچە تێكداراوەكان لەڕووی دیموگرافییەوە رەتدەكەینەوەو داوا لە بەڕێز سەرۆك وەزیران دەكەین ژوورێكی عەمەلیاتی تایبەت بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ سەركردە پەیوەندیدارەكان پێكبهێنرێت بۆ هێوركرنەوەی دۆخەكەو گفتوگۆی بنیاتنەر بۆ چارەسەركردنی هەمیشەیی كێشەی ئاڵۆزی كەركوك.
ئهوهی شیاوی باسه” كهمێك پێش ئێستا فواد مهعسوم سهرۆككۆماری عێراق گهیشته شاری كهركوك.