بزانه‌ ئه‌مرۆ سه‌رۆك بارزانی ده‌ستخۆشی له‌كێ كردووه‌

سه‌رۆك بارزانی رۆژی دووشه‌ممه‌، 27ی 11ی 2017 پێشوازی كرد له‌ محه‌مه‌د مه‌جید ته‌یفور كه‌ركووكی ئه‌و گه‌نجه‌ی زوڵم و ئه‌مری واقیعی عێراقی له‌به‌رچاوی هه‌موو دونیا ره‌د كرده‌وه‌”.
سەرۆك بارزانی وێڕای دەربڕینی سوپاس و دەستخۆشی لەو گەنجە ئازایەی كەركووك، پێزانینی هەبوو بۆ قارەمانەتیی محەمەد مەجید كە لەپێش چاوی هەموو دونیا تەحەددای خیانەت و داگیركاری و زوڵمی كرد و بە مایەی شانازیی گەلی كوردستان لە قەڵەمی دا. هەروەها ئەوەیشی خستەڕوو كە محەمەد كەركووكی بووەتە هێمای ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئەمرەی واقعەی كە لەڕێگەی چەك و زۆرداری و خیانەت بەسەر كەركووكدا سەپێندراوە”.

شایانی باسه‌ دوای رووداوی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، خه‌ڵكی كه‌ركووك ئه‌و داگیركاریه‌ی میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسدارانی قبوڵنه‌كردوو، به‌هێزترین دیمه‌نی ره‌د كردنه‌وه‌ی ئه‌و سوپایانه‌ی كه‌ كه‌ركووكیان داگیركرد دیمه‌نی لێكردنه‌وه‌ی ئاڵای عێراق بوو له‌سه‌ر ئوتۆمبێلێكی عه‌سكه‌ری، له‌لایان گه‌نجێكی كه‌ركووكی به‌ناوی محه‌مه‌د مه‌جید ته‌یفور”.

 

Back to top button