لاهور جه‌نگی هه‌واڵی ژنهێنانی چواره‌می عه‌لی باپیر ئاشكرا ده‌كات

رۆژنامه‌ی ژیانی سه‌ر به لاهور جه‌نگی له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كیان له‌ناو كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئاشكرایان كردووه،عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی خوازبێنی چواره‌م ژنی كردووه، هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه وه‌ك له‌زاری مه‌سده‌ری ناو كۆمه‌ڵ بڵاوی كردۆته‌وه ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، كه ئه‌و كچه‌ی عه‌لی باپیر خوازبێنی كردووه، ته‌مه‌نی 25 ساڵه و خه‌ڵكی ناوچه پێنجوێنه و ماره‌بڕینه‌كه‌ی ته‌واو بووه و خانوێكیشی له نزیك مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له شاری سلێمانی بۆ خێزانه نوێیه‌كه‌ی به‌كرێ گرتووه”.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، كه مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی چه‌ندین جاری دیكه‌ش بابه‌تی ژنهێنانی له مامۆستا عه‌لی باپیر تێكداوه و پێیان گوتووه، نابێت سه‌ركرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵ دوو ژن و سێ ژنی هه‌بێت و ژماره‌یه‌ك خوازبێنی دیكه‌شیان لێ هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه”.
هه‌روه‌ها مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به عه‌لی باپیریان گوتووه، ئه‌و بابه‌ته به خراپ له‌سه‌ر حزبه‌كه ده‌شكێته‌وه، چونكه به‌ر له 2 ساڵیش بابه‌تی ژنهێنانی گه‌رم كردبوو، به‌ڵام رێگرییان لێ كرد و هه‌روه‌ها ئه‌و مه‌سده‌ره رۆژنامه‌كه‌ی سه‌ر به‌لاهور جه‌نگی گوتوویه‌تی “له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌لی باپیر كه‌سێكی دیاره پێمان باش نییه به خراپی باسی بكرێت و به‌هۆی ئه‌و جۆره بابه‌تانه‌وه ره‌خنه‌باران بكرێت”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ئه‌و رۆژنامه‌یه، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی خوازبێنی كچی شێخێكی نه‌قشه‌به‌ندی كردووه و بۆ خوازبێنیه‌كه‌ش ئه‌ندامێكی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق و ژماره‌یه‌ك له شێخه‌كانی ناوچه‌ی هه‌ورامانی ناردۆته ماڵی باوكی كچه‌كه، به‌ڵام شێخه‌كان ئه‌و داواكاریه‌یان ره‌تكردۆته‌وه، به‌و پاساوه‌ی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ستی له هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕی شێخه‌كانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشه‌به‌ندیدا هه‌بووه له ناوچه‌ی هه‌ورامان، كه له ساڵی 2003 گۆڕه‌كانیان هه‌ڵدرابووه‌وه.