یه‌كێتی بنه‌ماڵه‌ی جه‌نگی یه‌كێتی مام جه‌لال نیه
پاش سه‌ردانی بۆ پارێزگای كه‌ركووك فواد مه‌عسووم چه‌ند وێنه‌یه‌كی بڵاو كردۆته‌وه، كه له‌وێنه‌كه‌دا ( وێنه‌ی مام جه‌لال لابراوه و وێنه‌ی فواد مه‌عسووم) له‌پشت كورسی پارێزگاری كه‌ركووك هه‌ڵواسراوه، سه‌رچاوه‌یه‌كی یه‌كێتیش ده‌لێـ” پاش 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی له‌ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ده‌گوزه‌رێت و یه‌كێتی له‌ژێر ئه‌و داگیركاریه‌دا ماوه‌ته‌وه، ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه ئه‌و یه‌كێتیه‌ی پاش 16ی ئۆكتۆبه‌ر یه‌كێتی بنه‌ماڵه‌ی جه‌نگیه، یه‌كێتی تاڵه‌بانی پاش 16ی ئۆكتۆبه‌ر كۆتایی پێهاتووه”ز
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به فره‌وانی هه‌ردوو وێنه‌ی پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر و پاش 16ی ئۆكتۆبه‌ر بڵاو ده‌كرێته‌وه، كه وێنه‌ی مام جه‌لال داگیراوه، وێنه‌ی فواد مه‌عسووم هه‌ڵواسراوه، ئه‌مه‌ش به‌و واتایه دێت یه‌كێتی مام جه‌لال له‌كه‌ركووك نه‌ماوه و یه‌كێتی جه‌نگی ئێستا له كه‌ركووك نوێنه‌رایه‌تی خیانه‌تی نیشتمانی ده‌كات”.
پێشتر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووك ساڵانێكی زۆر ئه‌و وێنه‌یه‌ی له پشت خۆیه‌وه دانابوو، چه‌ندین جاریش ئاماژه‌ی به دۆستایه‌تی نزیكی نێوان خۆی و مام جه‌لال كردووه‌و پاش رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ریش كه ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی به‌شداربوون له راده‌ستكردنی شاره‌كه گوتبووی: “مام جه‌لال، مام جه‌لالی من بوو، نه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی خیانه‌ت له رێبازه‌كه‌ی ده‌كه‌ن”.
هه‌ر چه‌نده فوئاد مه‌عسوم له رۆژی 24/7/2014ـه‌وه بووه به سه‌رۆككۆماری عێراق، به‌ڵام له‌لایه‌ن حزبه‌كه‌ی خۆیشییه‌وه وێنه‌كانی وه‌ك سه‌رۆككۆمار له دامه‌زراوه‌كاندا ههڵنهدهواسران و له میدیاكانی یه‌كێتیشه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی به مام جه‌لال ده‌گوترا، به “فه‌خامه‌تی سه‌رۆككۆماریش” ناونه‌براوه. به‌ڵام دوای كۆچی دوایی تاڵه‌بانی و پاش راده‌ستكردنی شاری كه‌ركووك به هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق، بارودۆخی شاره‌كه به ته‌واوه‌تی گۆڕاوه‌و “پاریزگاری كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت” وێنه‌كه‌ی مام جه‌لالی لاداوه‌و وێنه‌ی دكتۆر فۆئاد مه‌عسومی له ئۆفیسه‌كه‌ی هه‌ڵواسیووه.