به‌به‌ڵگه‌وه‌ خواكوڕك گه‌نده‌ڵیه‌كانی عه‌بادی ئاشكرا ده‌كات له‌كاتێكدا بانگه‌شه‌ی به‌رانگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌كات

 لە ساڵی ۲۰۰۳ و لە کاتی دەسەڵاتی مەجلیسی عێراق ئەو دەمەی عەبادی وەزیری پەیوەندیەکان بووە.لە ڕاپۆرتی پشکنەرێکی ئەمریکیدا هاتووە کە عەبادی بڕی پێنج ملیۆن دۆلاری وەک بەرتیل لە کۆمپانیایەکی مۆبایل وەرگرتووە”.
 
ڕاپۆرتەکەش لە ئیدارەی نوسینگەی وەکیلی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەرچووە،لە لاپەڕە دەی ڕاپۆرتەکە تیشک خراوەتە سەر پابەند نەبونی عەبادی بە ڕەخساندنی کەشی مونافەسەو یەکلاکردنەوەی دۆسیەی پێدانی هێڵی پەیوەندیەکان بە کۆمپانیای سەرمایەداری میسری نەجیب ساویروس کە خاوەنی کۆمپانیای پەیوەندیەکانی عێراقونایە، ئەوەش دوای دیداری پێشوەختە لەگەڵ ڕاهێنەرانی ئاوراسکوم،جیا لەوەش عەبادی ڕێگەی نەداوە بە وردبینی کردنی داهاتوو خەرجیەکانی وەزارەتەکەی و ئەو گرێبەستانەی کە ئەنجامی داون.
 
لە لاپەڕە ۲۷ی ڕاپۆرتەکەدا گەندەڵیەکی تری عەبادی خراوەتە ڕوو کە لە لایەن هەندێک براوەی یەکێتیەکانەوە موکافەئەی هەریەک لە عەبادی بە بڕی پێنج ملیۆن دۆلارو جەعفەری بە بڕی سێ ملیۆن دۆلار کراوە.
 
لە لاپەڕە هەشتای ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە دەکات عەبادی داوای پێنج ملیۆن دۆلاری کردووە لە کۆمپانیایەک لە بەرامبەر دانانی چەند تاوەرێک.
 
لە لاپەڕە هەشتاو حەوتدا ئاماژە بە سەفەری عەبادی کراوە بۆ لەندەن دوای وەرگرتنی پۆستی وەزیری پەیوەندیەکان بە چل و هەشت سەعات و کۆبونەوەی لەگەڵ شوان مەلا و عەمار قازی کە خاوەنی پشکن لە کۆمپانیای ئاوراسکوم کە کۆمپانیای عێراقونا لە خۆ دەگرێت و دوای ئەم دانیشتنە کۆمپانیای عێراقونا توانی براوەی نێو کۆمپانیاکانی تر بێت لە عێراق،هاوکات باس لە وەرگرتنی بەرتیلی تر دەکات لە کۆمپانیاکانی دیکەشەوەو ئەوەی خستۆتە ڕو کە پارێزەرێکی ئەمریکی بڕی سێ ملیۆن دۆلاری داوەتە جەعفەری تا لە بەرژەوەندی کۆمپانیایەکی پەیوەندیەکان کار بکات بەڵام ڕێکەوتنەکەیان سەری نەگرتووە.
 
لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا لێکۆڵەرە ئەمریکیەکە خشتەی کۆبونەوەکانی عەبادی و سەرۆکی کۆمپانیای ئاوراسکوم دەخاتە ڕوو لە ماوەی ۷ ڕۆژی مانەوەی عەبادی لە لەندەن.
Back to top button