ناتانیاهۆ هەڕەشە لە ئەسەد دەکات

 
تەلەفزیۆنی ئیسرائیل ئاشکرای کرد کە بنیامین ناتانیاهۆ هەڕەشەی لێدانی سوریای گەیاندۆتە بەشار ئەسەد.
 
تەلەفزیۆنە ئیسرائیلیەکە لە زاری ناتانیاهۆوە ڕایگەیاند گەر هێزە ئێرانیەکان لە سوریا بمێننەوە ئەوا تەلئەبیب ڕاستەوخۆ دەچێتە جەنگ و ڕێ نادات هیچ بنکەیەکی ئێرانی لە سوریا هەبێت.
 
هەڕەشەکانی ئیسرائیل لە ڕێگەی لایەنی سێیەمەوە بە ئەسەد گەیشتون گومانیش دەکرێت ڕووسیا گەیەنەری پەیامەکەی تەلئەبیب بێت.
Back to top button