وه‌ڤدێكی باڵای رێكخراوی هیومن رایتس وۆچ سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كه‌ن
وه‌ڤدێكی باڵای رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی ( هیومن رایتس وۆچ) وا بریاره رۆژی چوارشه‌ممه، به فرۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه بۆ ئه‌وه له‌سه‌ر رووداوه‌كانی پاش 16 ئۆكتۆبه‌ر هێزه‌كانی عێراق كه لهناوهچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان خوڵقاندوویانه لێكۆلینه‌وه بكه‌ن”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌خواكوڕكی راگه‌یاند رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی (هیومن رایتس وۆچ) وا بریاره وه‌ڤدێكی باڵایان سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن و له‌وێشه‌وه به‌فرۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و له‌سه‌ر رووداوه‌كانی پاش 16ی ئۆكتۆبه‌ر هێزه‌كانی عێراق كه دژ به خه‌ڵكی سڤیل ئه‌نجامدراوه لێكۆلینه‌وه، بكه‌ن”.
شایانی باسه پاش 16ی ئۆكتۆبه‌ر میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی له كه‌ركووك و دوزخورماتوو و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ندین پێشهڵكاری و كۆمه‌ڵكوژی و ته‌قاندنه‌وه‌ی خانووی هاوڵاتیان و به‌تاڵانبردنی ماڵ و موڵكی خه‌ڵك و ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی خانووی خه‌ڵكی ئه‌نجام داوه ئه‌مه یه‌كه‌م رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیه ده‌یه‌وێت بێت له‌سه‌ر ئه‌م رووداوانه لێكۆلینهو بكات”.