بەڵێندەران لە بەغداد خۆپیشاندانیان ئەنجامدا
لە باخچەی عەمار حەكیم لە بەردەم ناوچەی سەوز لە بەغدای پایتەختی ڕژێمی عێراق،بە دەیان بەڵێندەری شارە جیاوازەكان دژی پێنەدانی پارەی پڕۆژە تەواوكراوەكانیان گردبونەوە.
ئەو بەڵێندەرانە ڕایان گەیاند سێ ساڵە چاوەڕێی پارەی پڕۆژەكانیان لە حكومەت دەكەن بەڵام بەرپرسانی حكومەت خۆیان لە پێدانی مافەكانمان دەدزنەوە..
یەكێك لە بەڵێندەرەكان دەڵێت بەرپرسان بە نهێنی داوای بەرتیلمان لێ دەكەن لەبەرامبەر پێدانی مافی خۆمان ئێمەش ئامادەنین وەها كارێك بكەین بۆیە دەستی دەستیمان پێ دەكەن.