كونسوڵی توركیا لە هەرێم داوای دوو كارمەندەكەی هەواڵگری لە یەكێتی دەكات
سەرەتای مانگی 9ی ئەمساڵ تیمێكی ئاسایشی یەكێتی بە هاوبەشی گروپێكی پەكەكە لە دوكان دوو كارمەندی دەزگای هەواڵگری توركیایان گرت و ڕفاندیان بەرەو قەندیل ، دوابە دوای گرتنی دوو كارمەندەكەی دەزگای هەواڵگری توركیا ، كاردانەوەی حكومەتی توركیا بە دیپۆرتكردنەوەی نوێنەری یەكێتی لە ئەنقەرە كۆتایی هات و ئۆباڵی ڕفاندنی كارمەندەكانی دەزگای هەواڵگری توركیا خرایە ئەستۆی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان .
بە پێی زانیارییەكانی خواكوڕك ،ئەمڕۆ كونسوڵی توركیا لە هەرێمی كوردستان ، بەمەبەستی ئازاد كردنی دوو كارمەندەكەی میت كە ماوەی دوو مانگە لە لایەن پەكەكەوە ڕفێنراوە ، سەرانی (هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ) دەكات .
هۆكاری سەرەكی سەردانەكەی ( محمەمەد عاكیف ) كونسوڵی توركیا بۆ لای ( هێرۆ ئبیبراهیم ئەحمەد) بۆ ئەوەیە كە ئەو دوو كارمەندەی بە تەكتیكی یەكێتی ڕفێنراون ڕادەستی پەكەكە كران ، ئازاد بكرێن .
بە پێی زانیارییەكانی خواكورك ، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە ڕێگەی كونسوڵی ئێرانەوە هەوڵەكانیان خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی ئەو دوو كارمەندەی دەزگای هەواڵگری توركیا لە دەستی پەكەكە دەربهێنن و بیانگەڕێننەوە بۆ ولاتی توركیا ، بەلێنیش دراوە كە لە ماوەیەكی نزیكدا هەرچۆنێك بیت ئەو دوو كارمەندەی میتی توركی ئازاد بكەن .