فەرماندەی پێشوی حەرەس سەوری ڕەخنە لە خەمنەیی دەگرێت
محمد مەهدەوی فەرماندەی پێشووی حەرەس سەوری ئێران لە نامەیەكدا ڕەخنەی توند لە ڕابەری ئێران دەگرێت تایبەت بە پرسی شكست پێهێنانی داعش.
نامەكە لە هەندێك پێگەی ئێرانیەوە بە شێوەیەكی گاڵتەجار بڵاوكراوەتەوەو تێیدا هاتووە (جارێك لە كەسێكیان پرسی فڵان كەس نوێژ دەكات؟كەسەكە دەڵێت من نەمدیوە نوێژ بكا بەس دیومە ڕۆژوو ناگرێت،ڕابەری عەزیزمان ئێمە تۆمان نەدیوە لە دەرەوەی وڵاتمان داعش لەناو ببەی،بەڵام تۆمان دیوە ڕكابەرو ڕەخنەگرانت خستۆتە گۆشەی زیندانەوە بە تۆمەتی ئاشوب و سیخوڕی بۆ بێگانە).
تایبەت بە ڕاگەیاندنە فەڕمیەكانی ئێران،مەهدەوی دەڵێت نەك من سەرۆك ووڵات چەندین جار وتوویەتی ڕاگەیاندنە فەڕمیەكان لایەنگیرن،بۆیە بڕوا بە پڕوپاگەندەو بڵاوكراوەكانیان ناكەین.