سه‌رۆكی چین وڵاتان له مه‌ترسی پێشكه‌وتنی ئابووری جیهان ئاگاداركرده‌وه
(شی جین بینگ) سه‌رۆكی چین له هه‌رێمی (هانگژو) رۆژی 4/9204 له میانی ئه‌و كۆبوونه‌وه ئابوورییه جیهانیه، یه‌كه‌مین وتاری كوربهندی ٢٠ وڵاته ئابووریه به‌هێزه‌كه‌ی جیهان پێشكه‌ش كرد. سه‌رۆكی هه‌موو ده‌وڵه‌ته به‌شداربووه‌كانی به ئاگا هێنا له مه‌ترسی به‌رده‌م پێشكه‌وتنی ئابووری جیهانی و هاوكات چوار پێشنیاری خسته به‌رده‌میان.
١/ گرنگه له سه‌ر هه‌موو ده و‌ڵه‌تانی ئه‌ندام له‌م كۆڕبه‌نده‌دا سیاسه‌ته‌كانی هه‌ماهه‌نگی ئابووری و پشتگیری گه‌شه‌ی هاوبه‌شی وڵاتانی یه‌كتربكه‌ن.
٢/ له سه‌ر هه‌موو ئه‌ندامانی كۆربه‌ند گرنگه به شێوه‌یه‌كی سیستماتیكی و به‌رده‌وام داهێنان و نوێخوازی بكه‌ن، دۆزینه‌وه‌كانیان له پێناو گه‌شه‌ی ئابووریدا بێت.
٣/ گرنگه و زۆریش پێویسته ولاتانی ئه‌ندام پابه‌ندبن به دامه‌زراندنی حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی و گرێنتی به‌به‌رده‌وامیدان و جیبه‌جێكردنی میتۆده‌كانی بن.
٤/ گرنگه له سه‌ر هه‌ر ٢٠ زلهێزی ئه‌ندام، كار بكه‌ن بۆ ئازادی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی و بازرگانیكردنی ئازاد له نێوان ته‌واوی دونیاش، به جۆرێك كه رێخۆشكه‌ر بێت له به‌رده‌م پرۆسه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری و به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنانه‌كانی پیشه‌سازی.
له‌كۆتای وتاره‌كه‌یدا یهرۆكی چین ووتی، گرنگه تا ساڵی ٢٠٣٠ بتوانین ئه‌و قوناغه ستراتیژانه‌ی كه له پلان وئهجیندان بكرێنه سیاسه‌ت و كاركردنی راسته‌قینه‌وه.