تەقینەوەیەكی خۆكوژی لە بەغدا دەیان قوربانی لێكەوتەوە
كەناڵەكانی راگەیاندنی عێراقی بڵاویانكردەوە، ئەمشەو تەقینەوەیەكی خۆكوژی دەیان كەسی كردووەتە قوربانی.
بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان تەقینەوەكە خۆكوژی بووە و لە ناوچەی نەهرەوانی باشووری خۆرهەڵاتی بەغدا روویداوە.
لە بارەی زیانە گیانییەوە بە گوێرەی ئاماری سەرەتایی 17 كەس كوژراوون و زیاتر لە 30 كەسی دیكە بریندار بوون.
ئەم تەقینەوەیە لە كاتێكدایە كە هەفتەی رابردوو، هێزە ئەمنییەكانی عێراق سەركەوتنی یەكجارییان بەسەر داعشدا راگەیاند.
هێزە ئەمنییەكان وێنەیەكیان بڵاوكردووەتەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، دوو خۆكوژی داعش ویستوویانە خۆیان بتەقێننەوە و یەكێكیان بە تەقەی هێزە ئەمنییەكان كوژراوە و دووەمیشیان خۆی تەقاندووەتەوە.