داواكاری گشتی له‌ كوردستان كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن به‌تۆمه‌تی ناڕاستی له‌ هه‌واڵێك ده‌داته‌ دادگا

له‌ دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێكی ناڕاست له‌ سه‌ر  وه‌زیری دادی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان کەناڵێکی تەلەڤزیۆن دەداتە دادگا، بە تۆمەتی بڵاو کردنەوەی ”هەواڵێکی بێ بنەما“ لەسەر ئه‌و وه‌زیره‌.

 

بەپێی نووسراوێک، کە وێنەیەکی ده‌ست (خواكوڕك)، كه‌وتووه‌ و تێیدا هاتووه‌” دەستەی مافی گشتی لە سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی داوا لە دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر دەکات رێکاری یاسایی دژی کەناڵی (ئەلحەدەس) بگرێتە بەر.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌” ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ كه‌ناڵه‌كه‌ له‌ هه‌واڵێكی ناڕاستدا  باسی لەوە کردووە گوایە (سینان چەلەبی) وەزیری دادی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کوردستانی بەجێ هێشتووە و هەڵاتووە بۆ تورکیا.

Back to top button