نێچیرڤانی بارزانی و شاندێكی باڵا له حكومه‌ت سه‌ردانی پارتی و شوعی و زه‌حمه‌تكێشان ده‌كه‌ن
شاندێكی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی پارتی دیموکراتی کوردستان، حزبی شیوعی و زەحمەتکێشان دەکات، بۆ تاوتوێكردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا.
(دڵشاد شەهاب) راوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان به k24ی راگه‌یاندوه” شاندی حکومەت بە سەرۆکایەتی (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ تاوتوێکردنی کێشەکان و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا سەردانی هه‌رسێ حزبی كوردستانی (پارتی و شیوعی و زەحمەتکێشان) دەکات.
ئه‌ه‌وه‌ی شیاوی باسه” ماوه‌یه‌كه شاندێكی باڵا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر په‌رشتی (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان ده‌كات بۆ تاوتوێكردنی پرس و كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراقی و له‌و چوارچێوه‌یه‌ش سه‌ردانی هه‌ریه‌كه له (بزووتنه‌وه‌ی گۆران و یه‌كێتی و یه‌كگرتوو و حزبی سۆیالیستی) كردووه.