ئۆباما و پۆتین شكست دێنن له‌ گه‌یشتن بە رێكه‌وتن

خواكورك

ئه‌مریكا شكستی هێنا به‌ گه‌یشتن له‌ جۆرێك رێكه‌وتنی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ روسیا بۆ راگرتنی شه‌ڕ له‌ سوریا، باراك ئۆباماش رایگه‌یاند هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌بوونی متمانه‌یه‌ له‌ نێوانیان له‌و باره‌وه‌.

دوای ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك لێكنزیكبوونه‌وه‌ و گفتوگۆكردن بۆ راگرتنی جه‌نگ له‌ سوریا بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی، به‌ڵام ئه‌مرۆ 6/9/2016 ئیداره‌ی ئۆباما رایگه‌یاند كه‌ گفتوگۆكان شكستیان هێناوه‌ و نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ هیچ ئه‌نجامێك.

له‌ په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی 20 وولاته‌ ئابووریه‌ زلهێزه‌كه‌ی جیهان، ئۆباما و پوتین له‌ چه‌ند ده‌رفه‌تێكی كورتدا، گفتوگۆیان له‌سه‌ر ره‌وشی ئاسایش و سه‌ربازی سوریا ئه‌نجامدا به‌ ئامانجی راگرتن و كۆتایی هێنان به‌ خوێنرێژی له‌و ووڵاته،‌ به‌ڵام سه‌رجه‌م گفتوگۆكان شكستی هێنا و هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نه‌بوونی متمانه‌ له‌ نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌.

Back to top button