فواد مه‌عسوم سه‌ردانی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ده‌كات
له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كانی د.فوئاد مەعسووم، سەرۆككۆماری عێراق سەردانی شاری هەولێر دەكات و چەند کۆبوونەوەیەک له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ئەنجامدەدات.
به‌پێی زانیاریه‌یكانی (خواكوڕك) ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 28/11/2017 سه‌رۆك كۆماری عێراق (فواد مه‌عسوم) سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان ده‌كات و له‌گه‌ڵ لەگەڵ (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكی حكومەتی هەرێمی کوردستان و (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆكی حكومەت كۆدەبێتەوە.
له‌و باره‌وه، راوێژكارێكی سه‌رۆك كۆمار باس له سه‌ردانه‌كه‌ی ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت” کە رەنگە هەر ئەمڕۆ سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی چەند لایەنێکی دیکەش بکات، بڕیاریشە رۆژی چوارشەممە 29/11/2017 سەردانی سه‌رۆك (مەسعود بارزانی) سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بكات.
له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌وه زانراوه” كه باسی دانانی پارێزگارێکی نوێ بۆ کەرکووک دەکرێت، چونکە پۆستی پارێزگاری کەرکووک پشکی کوردە و تاوەکو ئیستا لایەنەکان نەگەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر دیاریکردنی پارێزگارێکی نوێ بۆ شارەکە، هه‌روه‌ها مەبەستێکی دیکەی لە کۆبوونەوەکانیدا یەکخستن و یەک گوتاری هەرێمی کوردستانە بۆ دانوستاندن بەرامبەر بەغدا.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” پاش خیانه‌ته‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر تێكچوونی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌هۆی هێنانی سوپا و میللیشیاكانی حه‌شدی و پاسداری ئێرانی به‌هاوكاری تاقمێكی نێو یه‌كێتی، بۆ سه‌ر شاری كه‌ركوك و دووزخورماتوو و خانه‌قین،و داگیركردنی شاره‌كان، له ئێستادا هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ڵام تا ئێستا هه‌موو هه‌وڵه‌كان بێ ئه‌نجام بووه.