پارتی: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كێشه‌ی گه‌وره درووستده‌كات
گوتەبێژی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دوای کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی حکومەت لەگەڵ حیزبەکەی لەبارەی نێوه‌ڕۆكی کۆبوونەوەکە گوتی”ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه و سەردانەکە بۆ دروستکردنی یەکڕیزییە، هاوکات ئەو داواکارییانەی لەسەر مەسەلەی حکومەت هەیە و ئەو کێشانەی رووبەڕووی حکومەتی هەرێمی کوردستان و خەڵکی کوردستان بوونەتەوە، باسکران”.
(مەحموود محەممەد) گوتەبێژی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان له دوای هاتنی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری، له لێدوانێكدا گوتی”مەسەلەی هەڵبژاردن چ زوو بکرێت و چ درەنگ بکرێت، ئەمە پێویستی بە کۆدەنگی هەیە، ئێمە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان تەسەور دەکەین پێش هەڵبژاردنی عێراق بکرێت لەوانەیە باشتربێت، تاوەکو ئێستاش هیچ رۆژێک بۆ کاتی هەڵبژاردنەکان دیارینەکراوە، دیاریکردنی کاتەکە دەوستێتە سەر ئەو کۆبوونەوانەی سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان ئەنجامیان دەدات و لەسەر کاتەکەی رێکدەکەون”.
گوتەبێژی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئه‌وه‌شی باسكرد “كه خەریکی دیراسەکردنی ئەو پڕۆژەیەین کە گۆڕان پێشکەشی کردووە، قسەی لەسەر دەکەین و دواتر ئاگاداریان دەکەینەوە، هیچ وادەیەکیش بۆ گرێدانی کۆبوونەوەی 5 قۆڵی دیارینەکراوە”.
لەبارەی داواکاری هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی هه‌رێم،گوته‌بێژه‌كه‌ی پارتی دووپاتیكرده‌وه” كه هەڵوەشاندنەوەی حکومەت کێشەی گەورە دروستدەکات”.