میدیایه‌كی سه‌ر به مالیكی له‌زاری ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی گۆڕان مه‌به‌ستی پشت پێكهێنانی حكومەتی ڕاگوزەر ئاشكرا ده‌كات
میدیایه‌كی سه‌ر به ماڵكی له زاری شیرن ره‌زا، ئه‌ندام په‌رله‌مانی گۆڕان مه‌به‌ستی پشت پێكهێنانی حكومەتی ڕاگوزەر ئاشكرا ده‌كات و ناوی كاندیدی سه‌رۆكی ئه‌و حكومه‌ته‌ش بڵاو ده‌كاته‌وه ده‌لێـ” ئه‌م حكومه‌ته بۆ كۆتایی پێهێنانی پارتی دیموكراتی كوردستانه له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسی حكومرانی كوردستاندا”.
عه‌د پرێس له زاری شیرن ره‌زا ئاشكرای ده‌كات، كه پارتی ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان دا گرتووه، ئه‌م حكومه‌ته بۆ ئه‌وه‌یه پارتی به‌ته‌واوی ده‌ركه‌ین له پرۆسه‌ی سیاسی و حكومرانی كوردستان، ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش له‌لایان خه‌ڵك و هێزه‌كاندا پێشوازی لێكراوه، به‌ڵام ته‌نها پارتی رێگری لێده‌كات، چونكه نامانه‌وێت له‌پرۆسه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا دا، پارتی به‌شداریه‌كی لاوازی هه‌بێت”.
هه‌روه‌ها به‌قسه‌ی شیرن ره‌زا شه‌قامی كوردی هاوسۆزی پرۆژه‌كه‌ی ئه‌وانه، كه پێكهێنانی حكومه‌تی راگوزه‌ره، بۆیه ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌رێم و به‌غدا گرتووه بێزراون”.
هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان ده‌شلێـ”سوورین لەسەر پێكهێنانی حكومەتی كاتی و دەكرێت لەلایەن بەرهەم ساڵح-ەوە سەرۆكایەتی بكرێت سەرەڕای ئەوەی خەڵكانی خاوەن توانا و پسپۆڕ لە هەرێمی كوردستان هەن بۆ گرتنە دەستی كاروبارەكان، ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەوانەی ئەمڕۆ دەسەڵاتیان گرتۆتە دەست لە هەرێم هەوڵدەدەن لەسەر ڕێگاكە بمێننەوە بۆیه ده‌مانه‌وێت به‌ته‌واوی ئ‌وان برۆن”.