سهرۆكێك ئامادهیه له پێناوی پۆتین بمرێت
سەرۆکی چیچان ڕەمەزان قەدیرۆف ڕایگەیاند ئامادەیە لە پێناو سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پۆتین خۆی بەخت بکات و هەرکات پۆتن داوای دەست لەکارکێشانەوەشی لێ بکات ئامادەیە.
قەدیرۆفی چل و یەک ساڵ لە میانەی دیدارێکی تەلەفزیۆنی پشتگیری تەواوی بۆ سەرۆکی ڕووسیا دەربڕی و پابەندی خۆی بە بڕیارو ڕاسپاردەکانی پۆتین نیشاندا.
لەو ڕوەوە دیمیتری بیسکۆف وتەبێژی کرملن ڕایگەیاند کە سەرۆکی چیچان شتێکی جیاوازی نەوتوەو پێشتریش ئەو هەڵوێستەی هەبووە و هاوهەڵوێستی کرملن بووە.