گروپی خیانه‌تی یه‌كێتی و توركمان و عه‌ره‌به شوڤینیهكان داوای لادانی رێبوار تاڵه‌بانی ده‌كه‌ن له‌كه‌ركووك
گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و عه‌ره‌ب و توركمان شوڤینیهكان داوا لادانی رێبوار تاڵه‌بانی له پۆستی پارێزگای كه‌ركووك ده‌كه‌ن، كه پشتی یه‌كگرتووه له‌و شاره، لەمبارەیەوە ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگایی كه‌ركووك ڕاگەیاندووه” لەلایەن ھەردوو لیستی عەرەبی و تورکمانیی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکەوە، پێشنیارێک بۆ لیستی برایەتی کراوە کە ڕێبوار تاڵەبانی، لە پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاکە دووربخرێتەوە، چونکە چەندین جار ئاگادار کراوەتەوە تا بەشداری لە کۆبوونەوەکاندا بکات، بەڵامئامادە نابێت ئیشوکارەکانی بکات“.
ئەحمەد عەسکەری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک له لیستی یه‌كێتی رایدهگهێنێت،یەکێتی بە پێشنیازەکەی عەرەب و تورکمانە شۆڤێنییەکان ڕازی بووە و گوتی: ”ئێمە بەو پێشنیارە ڕازی بووین، لەو بارەیەشەوە پێشنیاری دانانی جوان حەسەن، ئەندامی ئەنجومەن لە لیستی یەکگرتوو کراوە و پێشنیازەکەمان ئاراستەی یەکگرتوو کردووە، بۆ ئەوەی جوان حەسەن بە وەکالەت سەرۆکایەتیی ئەنجومەنەکە وەربگرێ، بەڵام چاوەڕێی وەڵامی یەکگرتووی ئیسلامین، عەسکەری ئاشکرای کرد کە لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک کە بە هاریکاریی نێوان گرووپی خیانەتکارانی 16ی ئۆکتۆبەری نێو یەکێتی و عەرەب و تورکمانە شۆڤێنییەکان بەڕێوە دەچێت، باس لە پۆستی پارێزگار و سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دەکەن”.
هه‌ر به‌پێی زانیاریه‌كانی عەرەب و تورکمانە شۆڤێنییەکانی کەرکووک بەهۆی ڕۆڵگێڕانی لە بڕیاری هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و بەشداریکردنی کەرکووک لە ڕیفراندۆم، بەدوای بیانوودا دەگەڕێن بۆ لادانی ئەو بەرپرسەی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، پێشتر ڕێبوار تاڵەبانی ئەوەی ڕاگەیاندبوو کە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، نادەستووری و نایاسایین و هیچ بڕگە و ماددەیەکی یاسایی نییە پشتیوانی لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەن بەبێ سەرۆکی ئەنجومەنەکە بکات”.
شایانی باسه پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر میلیشیاكانی سه‌ر به‌ئێران، كه‌ركووكیان داگیر كرد له‌ئێستاشدا ده‌یه‌وێت هه‌موو پۆسته‌كانی كورد له كه‌ركووك به‌كه‌سی توركمان و عه‌ره‌ب، بگۆڕێت، كورد په‌راوێز بخات، به‌شێكی یه‌كێتیش كه كه‌ركووكیان فرۆشت له‌ئێستادا هاوكارن بۆ ته‌واو كردنی داگیركاریهكه له‌رووی ئیداری و سیاسی”.