لێقه‌وماوێكی كرمه‌شان بۆ لاهور جه‌نگی تۆ شه‌رم له‌خۆت ناكه‌ی

لێقه‌وماوێكی كرماشان نامه‌یه‌ك بۆ لاهور جه‌نگی ده‌نێرێت له‌ژێر ناونیشانی ده‌ستهه‌ڵگره‌، ئێمه‌ پێویستمان به‌هاوكاری تۆ نیه‌، له‌ نامه‌كه‌ دا ده‌نووسێـ” به‌ڵام ئێمە ئێستا پێویستمان بە یارمەتیی گشت لایەکە و ئەمەگداری ھاوخەمی و دەستگیرۆیی ھەموو خەڵکی کوردستانین. ئێمە لە رەچەڵەکی تاشەبەردەکانی بێستوونین، لە بن داروپەردووی بێبەزەیی خانووە رووخاوەکانماندا بپڕووکێین باشترە لەوەی دەستی خاکفرۆشێک فریامان بکەوێت، بمرین باشترە لەوەی ئەو کەسەی تانکەکانی حەشدی بەسەر لاشەی پێشمەرگەدا ھێنایە نێو کەرکووکەوە فریامان بکەوێ.
هه‌روه‌ها له‌ نامه‌كه‌دا ده‌سنووسێـ”لێمانگەڕێ با بەدەم زامی قووڵی کرماشان و کەرکووکەوە بتلێینەوە بەڵام پەڵەی شوورەییمان نێوچاوانەوە نەبێ. ئێمە لەگەڵ شوورەیی رانەھاتووین. بێستوون فێری کردووین خۆڕاگر و سەربەرز بین. ئەو پارانەی بۆت ھێناوین بۆنی خیانەتیان لێ دێ. پڕ پڕن لە نووزەی منداڵی شەھید و ھەنیسکی رۆڵەکوژراوان و ناڵەی نیوەزیندووی ئەو پێشمەرگانەی لە شەوی ١٦ی ئۆکتۆبەردا بە خیانەتی تۆ سینگیان دابێژدابێژ بوو.

ده‌قی نامه‌كه‌:
نامەی لێقەوماوێکی کرماشانی بۆ لاھوور شێخ جەنگی
 
دەست راگرە شێخ لاھوور، دەست راگرە. ئێمە پێش بوولەرزە سامناکەکە، ماوەیەک بوو بە ژانی بەئازاری برینەکەی کەرکووکی نیشتمانەوە دەتلاینەوە و دەمانناڵاند و بیرمان لە ھەتوانێک دەکردەوە کە تۆ نەتوانی پووچەڵی بکەیتەوە. دەست راگرە. ئێستا ئێمە ماڵکاول و لێقەوماوین، بێ ماڵ و حاڵ کەوتووینەوە و گشت داماوین. خۆ ئەگەر ھاوزمانەکانمان فریامان نەکەوتبایەن، سەد ئەوەندەی ئێستا تێدادەچووین و نغرۆ دەبووین.
ئێمە ئێستا پێویستمان بە یارمەتیی گشت لایەکە و ئەمەگداری ھاوخەمی و دەستگیرۆیی ھەموو خەڵکی کوردستانین. ئێمە لە رەچەڵەکی تاشەبەردەکانی بێستوونین، لە بن داروپەردووی بێبەزەیی خانووە رووخاوەکانماندا بپڕووکێین باشترە لەوەی دەستی خاکفرۆشێک فریامان بکەوێت، بمرین باشترە لەوەی ئەو کەسەی تانکەکانی حەشدی بەسەر لاشەی پێشمەرگەدا ھێنایە نێو کەرکووکەوە فریامان بکەوێ. لێمانگەڕێ با بەدەم زامی قووڵی کرماشان و کەرکووکەوە بتلێینەوە بەڵام پەڵەی شوورەییمان نێوچاوانەوە نەبێ. ئێمە لەگەڵ شوورەیی رانەھاتووین. بێستوون فێری کردووین خۆڕاگر و سەربەرز بین. ئەو پارانەی بۆت ھێناوین بۆنی خیانەتیان لێ دێ. پڕ پڕن لە نووزەی منداڵی شەھید و ھەنیسکی رۆڵەکوژراوان و ناڵەی نیوەزیندووی ئەو پێشمەرگانەی لە شەوی ١٦ی ئۆکتۆبەردا بە خیانەتی تۆ سینگیان دابێژدابێژ بوو.
ئێمە با بمرین، بپڕووکێن، لەسەرمان رەقھەڵێین و لە برسان بمرین و لە تینوێتیان سیوشکەمان ھەڵێ، ھەزار جاران باشترە دڵۆپێک ئاو، پاروویەک نان، لەتێک راخەر و پێخەف لەو دەستانە وەرگرین کە کەرکووک و پێشمەرگەیان فرۆشت، کە سەربەخۆییان فرۆشت، کە وایان کرد ئاڵای کوردستان ببێتە گەپجاڕی دوژمنانی کورد و بیخەنە ژێر پێیان. نامانەوێ، دەست راگرە، نانی نیشتمانفرۆش بە قوڕگی ئێمەدا ناچێتە خوار.
Back to top button