ڤیدیۆ: گه‌نجان له‌ناو زانكۆیه‌كی كه‌ركوو ئاڵای عێراق و حشدی شه‌عبی ده‌هێنه‌ خواره‌وه‌

ئه‌مرۆ 28ی 11ی 2017 له‌ زانكۆی كه‌ركووك قوتابیانی عه‌ره‌ب به‌هه‌ڵكردنی ئاڵای میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و عێراق هه‌وڵی سوكایه‌تیان دا به‌ قوتابیانی كورد به‌ڵام ئه‌مه‌ له‌لایان قوتابیانی كورد قبوڵناكرێت، په‌ڵاماری ئاڵاكه‌ ده‌ده‌ن و ده‌هێنه‌ خواره‌وه‌، ده‌بێته‌ شه‌ڕ”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان حشدی مه‌ده‌نی له‌ناو زانكۆی كه‌ركووك دروست كراوه‌ بۆ لێدان  سوكایه‌تی كردنی به‌قوتابیانی كورد له‌ زانكۆكه‌، دوای ئه‌وه‌ی ئاڵاكه‌ ده‌هێنرێته‌ خواره‌وه‌، ئه‌و حشده‌ مه‌ده‌نیه‌، له‌ناو زانكۆدا ئاڵاكه‌ به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌، ده‌بێته‌ شه‌ڕی قوتابیانی كورد و عه‌ره‌ب و توركمان”.

سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌خواكوڕكی راگه‌یاند،ئه‌و كه‌سه‌ی ئاڵاكانی عێراقی هێناوه‌ته‌وه‌ خواره‌وه‌، ئێستا ژیانی له‌ مه‌ترسیدایه‌ و له‌لایه‌ن حه‌شد و گرووپه‌ میلیشا چه‌كداره‌كان، داواكراوه‌، ئه‌و كه‌سه‌ی ئاڵاكانی هێناوه‌ته‌ خواره‌وه‌، بۆ میدیاكانی كوردستان رایگه‌یاندووه‌” ئه‌و گرووپه‌ ئاهه‌نگییان ده‌گێڕا، سه‌ره‌تا چوومه‌ لایان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ قسه‌ی خۆش تێبگه‌ین كێشه‌كه‌ چییه‌، ئه‌وان گوتیان پێشوازی له‌ قوتابیانی قۆناغی یه‌ك ده‌كه‌ین و به‌ سێ زمان گۆرانییه‌كان لێده‌درێت، هه‌روه‌ها گوتی: “دواتر ته‌نها گۆرانی عه‌ره‌بی پێكرا و ئاڵاكانی حه‌شد و عێراقیشیان به‌رزكرده‌وه‌، منیش دووباره‌ پێمگوتن ئه‌گه‌ر پێشوازیكردنه‌ له‌ قوتابیانی قۆناغی یه‌ك، بۆچی ئاڵای حه‌شد و عێراق هه‌ڵده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها گوتیشی: “منیش ئاڵاكانی عێراق و حه‌شدم هێنایه‌ خواره‌وه‌، دواتر ئه‌وان ئاڵاكانییان لێسه‌ندمه‌وه‌ و ئێمه‌یان جیاكرده‌وه‌”.

گروپێكی ناو یه‌كێتی به‌رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپای قودس و پاسداران، رێكه‌وتن بۆ راده‌ست كردنی كه‌ركوووك، له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر خیانه‌ته‌كه‌ جێبه‌جێ كراو ئه‌م شاره‌ راده‌ستی میلیشیاكانی ئێران كرا”.

 

Back to top button