ڤیدیۆ: ئیسرائیل چۆن پشگیری دەوڵەتی كوردستان دەكات

خواكوڕك
لە میانی بەشداری كردنی لە بەرنامەیەكی كەناڵی كوردستان 24ی ئیدی كۆهان پسپۆرری بواری نێودەوڵەتی دەلێت، نابێت كورد پشت به‌ هیچ كه‌سێك ببه‌ستێت و چاوه‌ڕێی كه‌س بكات، بۆ ده‌وڵه‌تبوون كارێكی بۆ بكات و گوتی: “گه‌لی ئیسرائیلیش هه‌مان كێشه‌مان هه‌یه‌”.
 
ئێدی كۆهان، مامۆستای بواری په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ زانكۆی ته‌لئه‌بیبی ئیسرائیل “به‌ بارزانی ده‌ڵێم ده‌وڵه‌تی كوردی رابگه‌یه‌نێت و گه‌ل و حكوومه‌تی ئیسرائیل له‌گه‌ڵتان ده‌بێت”.
 
هه‌روه‌ها گوتی: “پێویست ناكات بۆ دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی، پرسیار له‌ هیچ كه‌سێك بكرێت، هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه‌كه‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی خۆیانن، ته‌نها كورد نه‌بێت”.
Back to top button