به‌رهه‌م ساڵح له به‌غدایه و هانی به‌غدا ده‌دات دژی هه‌رێم
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه به‌رهه‌م ساڵح كه له‌ئێستادا وه‌ك سه‌رۆك لیستێك خۆی ده‌ناسێنێت، لهبهغدایه، هانی سه‌ركرده‌كانی به‌غدا ده‌دات له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دانووستاندن نه‌كات، له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی كار بۆ تێكدانی دۆخی سیاسی زیاتر ده‌دات”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاگادار به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، به‌رهه‌م ساڵح له به‌غدایه، دۆسیه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ خۆی بردووه بۆ به‌غدا و تاوه‌كو ئێستا دیار نیه، كه ئه‌م دۆسیه‌یه چیه كه ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ به‌غدا دا، گفتوگۆی له‌سه‌ر بكات، به‌ڵام دانووستاندنی تاكڵایانه بۆ ئامانجی شه‌خسی و پرۆژه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق ده‌كات، ده‌لێـ” به‌شێك لێدوانه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی حكومه‌تی عێراق په‌یوه‌ندی به زانیاری به‌رهه‌م ساڵح هه‌یه، له‌باره‌ی مولكهكانی حكومه‌تی عێراق له هه‌رێمی كوردستان، واتا مولكهكانی رژێمی سه‌دام پێشوو”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، به‌رهه‌م ساڵح دۆسیه‌یه‌كی زۆری بردووه بۆ حكومه‌تی عێراق و له‌گه‌ڵ لایانه عێراقیه‌كان دانووستاندنی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسورمانه، له‌ئێستادا حكومه‌تی عێراق داواكاری زۆر شتی سه‌یر ده‌كات، وه‌ك مولكهكانی سه‌دام حوسێن له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك، ئه‌مه پێده‌چێت دۆسیه‌یه‌ك بێت له‌لایان به‌رهه‌م ساڵح درابێت به حكومه‌تی عێراق”.
پێشتر غه‌د پرێس ئاشكرا كردبوو، كه وه‌ڤدێك له به‌غدایه، داوا ده‌كات كه حكومه‌تی عێراق دانووستاندن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌كات، له‌ئێستاشدا به‌رهه‌م ساڵح لهبهغدایه، وه‌ك نوێنه‌ری كۆمه‌ڵ و گۆڕان و لیسته‌كه‌ی له‌به‌غدا به‌ته‌نیا خه‌ریكی دانووستاندنه”.
شایانی باسه پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و داگیركردنی میلیشیاكانی سه‌ر به‌ئێران سێ هێزی ( لیسته‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح و گۆڕان و كۆمه‌ڵ) داوایی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كردوو، دروست كردنی حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی كرد، به‌ڵام ئه‌مه له‌لایان ئه‌مریكاوه ره‌د كرایه‌وه، پاڵپشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی كرد له هه‌رێمی كوردستاندا”.